خەبات مێدیا: دارستانەکانی بەڕوو و لێڕەوارەکانی شاری مەریوان ئاگری گرتووە و تا ئێستاش هەر بەردەوامە.ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیا کە لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرە
خەبات مێدیا: دارستانەکانی بەڕوو و لێڕەوارەکانی شاری مەریوان ئاگری گرتووە و تا ئێستاش هەر بەردەوامە.ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیا کە لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بەشداربوو، بە بی بی سی فارسی ڕاگەیاندووە کە ئاگر کەوتنەوەکە 30 کاتژمێر لەوەپێش لە دوو ناوچەی دارستانەکانی مەریوان دەستی پێ کردووە و زیاتر لە 80 کەس لە هەوڵێکی خۆبەخشانەدا خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
بەپێ وتەی ئەنجومەنی سەوزی چیا، لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە سەد حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی کوردستان ڕوویانداوە کە زۆربەی ئەم ئاگر کەوتنەوانە بەئەنقەست ئەنجام دراون.
ئەنجومەنی سەوزی چیا لە کورتە فیلمێکدا داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بە هانای ئەوکەسانەوە بچن کە لە بەرزایی دارستانەکانی مەریوان و بەپلەی گەرمی چل دەرەجە لە هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان و هەروەها باس لەوە دەکەن کە هیچ ئۆرگانێکی ڕژیم خۆی لە حاست سرووشتی کوردستان بە بەرپرسیار نازانێ، و لەم چوارچێوەیەدا هیچ هەوڵێک نادەن، بۆیە نابێ چاوەڕوانی ئۆرگانەکان ببن و خەڵک خۆیان قۆڵی لێ هەڵماڵن.