پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دانپێدانانی نوێنەرێکی مەجلیسی ڕژیم بە تەقەکردنی بەعەمد لە کۆڵبەران!

دانپێدانانی نوێنەرێکی مەجلیسی ڕژیم بە تەقەکردنی بەعەمد لە کۆڵبەران!

خەبات مێدیا: بێهزاد ڕەحیمی، نوێنەری مەجلیسی دواکەووتوی ڕژیمی ئاخوندی دانی بەوەدا ناوە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بەعەمد تەقە لە کۆڵبەران دەکەن.

خەبات مێدیا: بێهزاد ڕەحیمی، نوێنەری مەجلیسی دواکەووتوی ڕژیمی ئاخوندی دانی بەوەدا ناوە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بەعەمد تەقە لە کۆڵبەران دەکەن.
ناوبراو لەگەڵ ئاماژە بەوەی کە هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم بە عەمد تەقە لە سەر و دڵی کۆڵبەران دەکەن، ووتی کە لەماوەی دوو حەوتوی ڕابردوودا 4کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژراون، و لەو پێوەندەدا ووتی کە هۆشداریان داوە ئەگەر گومانیان لە هەندێک کەس هەبوو، ئەوە دەستگیریان بکەن یان بە فیشەکی پلاستیکی تەقەیان لێبکەن، بەڵام بەداخەوە ڕاستەوخۆ تەقە لە سەر و دڵی ئەو کەسانە کراوەو کوشتویانن.
ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە کە ئەوانەی کاری کۆڵبەری دەکەن دیارن و چەک و چۆڵیان پێ نیە، بەڵام هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم بەبیانوی ئەوەی کە شەو بووە و وایان زانیوە دوشمنن، دەقەیان لێکردوون.
بەداخەوە کوشتنی کۆڵبەران لەکوردستان زۆر زیادی کردووە، ڕۆژانە لە شارە سنووریەکانی کوردستان کۆڵبەران بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم گیان لە دەست دەدەن....


3 ساڵ و 4 مانگ و 17 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دانپێدانانی نوێنەرێکی مەجلیسی ڕژیم بە تەقەکردنی بەعەمد لە کۆڵبەران!

دانپێدانانی نوێنەرێکی مەجلیسی ڕژیم بە تەقەکردنی بەعەمد لە کۆڵبەران!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن