خەبات مێدیا: کێشەی کەمی بەرق لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.
خەبات مێدیا: کێشەی کەمی بەرق لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.
شەوی شەممە 12ی پووشپەڕی ساڵی 1400،ناوچەیەکی بەرین لە شارەکانی تاران و کەرەج تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەرقیان نەبووە، ئەمەش توڕەیی و ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە و خەڵک بە دروشمی (مرگ بر دیکتاتور) و (مرگ بر خامنەای) هاواری ناڕەزایەتی دەرئەبڕن.
جێی باسە ئەو ناڕەزایەتی و خۆ پیشاندانانە تا 14ی پەشپەڕ، بەردەوامی هەبووە و بەپێی ڕاپۆڕتەکان خەڵکی شارەکانی(کهریزک, پاکدشت, فشافویە, شهرری, گوهردشت, قائمشهر, بهشهر, بهنمیر مازندران, دریا کنار بابلسر, ێمل, پاکدشت, شیراز, کرج, کازرون, فریدون کنار, بندرگز و جویبار مازندران) بە کۆبوونەوەو ناڕەزایەتی دەربڕین لە دەوری ئیدارەی بەرق و بە وتنەوەی دروشمی دژی ڕژیم, داوایان لە بەرپرسانی ئەو ئیدارە کردووە که دەست لە کار بکێشنەوە.
لە گەوهەردەشت خەڵکی وەزاڵەهاتوو دروشمی مەرگ و نەمانیان بۆ خامنەیی جینایەتکار دا، و لە فەشافویەش خەڵک بە دانانی سەتڵی زبڵ ڕێگەی هاتووچۆی شەقامەکانیان بەست.
پچڕانی بەردەوامی بەرق بە بێ ئەوەی لەلایەن دامودەزگاکانی بەرقی ڕژیمەوە ڕابگەێندرێ، بۆتە هۆی دروستبونی کۆمەڵێک کێشە لە ژیانی ئاسایی خەڵک و ژیانی ئەستەمتر کردووە لەوانەش، دروستبوونی ئاڵۆزی لەترافیکەکاندا، کاری نەخۆشخانەکان و فەوتی زۆرێک لە نەخۆشەکان..، ناوەندە دەرمانیەکان و زۆرێک لە ئیدارە حکومەتیەکان...، بەردەوامبوونی ئەو ڕەوتەش دەتوانێ ببێتە مەترسییەک بۆسەر ڕژیم.
بەرپرسانی بەرقی ڕژیم ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری بەردەوامی نەبوونی بەرق لەشارەکانی تاران و کەرەج زۆرە و ڕەنگە تاریکی سەرتاسەری لە ئێران ڕوو بدات.
ڕژیمی ئێران لە کاتێکدا باس لە بەردەوامبوونی نەبوونی بەرق دەکات و ناتوانێ بەرق دابین بکات، کە یەکێکە لە وڵاتە هەرە دەوڵەمەندەکانی خاوەن سەرچاوەی نەوت و گازی جیهانی و دەتوانێ لە وێستگەکان بۆ دابینکردنی بەرق کەڵکی لێ وەربگرێ.