پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران - یادی سەروەری گەل: شەهید محمد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە ( هێرش )

یادی سەروەران - یادی سەروەری گەل: شەهید محمد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە ( هێرش )
سیامەند

یادی سەروەری گەل: شەهید محمد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە ( هێرش )

سیامەند

کێین ئەوانەی کە لە ڕێگەی نیشتمان و بۆ گەیشتن بە ئازادی گیانی خۆیان فیدا دەکەن؟ کێن ئەو مرۆڤانەی کە لە ڕێگای ئاسایشی خەڵکەکەیان و بۆ لەناوبردنی ستەمگەران و زوڵم ،لە ماڵ و ژیان و هەموو ئاواتەکانیان چاوپۆشی دەکەن؟ وەڵامی ئەو پرسیارانە ئەوەیە کە ئەو مرۆفە تێکۆشەرو خەباتکاران و ئەوکەسانەن کە تەنیا بیر لە خۆیان و ژیانی تایبەتی خۆیان ناکەنەوە،چونکە باوەڕیان وایە ژیانێک کە لە ژێردەسەڵاتی زوڵم و بوونی هەڕەشەدا بێ‌ و مەترسی لەسەر کەرامەتی خۆیان و هاونیشتمانانیان هەبێ‌ ژیانی پڕ لە شورەییە. بێگومان کەسانی خەباتکار و بەشدار، لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات، کە لە ڕێگای ئازادی نەتەوەو دیمۆکراسی و مافی ڕەوای خەڵک تێدەکۆشن پێشڕەوان و سەرقافڵەی کاروانی پڕ لە سەروەری تێکۆشانی ئازادیخوازاین و لەگەڵ کەسانی بێ ئیرادە و ترسەنۆک بەراورد ناکرێن. ئەو خەباتکارانە هیوایان ئازادی و گەیشتنی گەلی کورد بەمافەکانی و ئازادیە. ئەو قارەمانە تێکۆشەرانە لە کوێ و ئەوانەی وا بێ ئیرادە و بێ باوەڕن لە کوێ،بێگومان جیاوازیان زۆرە چونکە قارەمانان سەر بەرزی کۆمەڵگەن و پارێزەری نیشتمانن بەڵام کەسانی بیچ ئیرادەو مل شۆڕی دژمن بەدی ناو کۆمەڵگەن. سازمانی خەبات پێشەنگی خەباتی مافخوازانەی گەلی کوردو نۆێنەرایەتی بەشێکی بەرچاوی جەماوەری کوردستانەو لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە لە خەباتی بێوچان و پڕ لە شانازیدا، دەیان دەستکەوتی لە خەبات لە بەرانبەر ڕژیمی ملهۆڕی ئاخوندی بەدەست هێناوە و گیانی دەیان ڕۆڵەی فیداکار، خۆڕاگر و نیشتمان پەروەری پێشکەشی کورد و کوردستان و جوڵانەوەی ئازادیخوازی و لە شۆڕشی ڕەوا دژبە ڕژیمی سەرکوتگەری ئاخوندی کردوە. بەڵێ ڕێبوارانی ڕێگەی سەربەرزیی و ئازادی لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات، کەسانی بلیمەت و نەبەزن و بێجگە لە ئازادی و بەختەوەری خەڵک و ڕزگاری و خەبات دژی ڕژیمی سەرکوتگەر و ناڕەوای ئاخوندی، ئامانجێکی دیکەیان نیە.

ئەو قارەمانانە گوڵی سەرسەبەد و جێگەی ئۆمیدو هیوای خەڵکن. بۆ ناسینی ئەوکەسایەتی و قارەمانانە،چاو لە کۆڕی خەباتکاران و شۆڕشگێڕانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات بکەین دەردەکەوێ‌، کە ئەوانە چەندە قارەمانان و گیان فیدابوون و بە گیان فیدایی و نەبەزییان ڕاست و دروستی خەباتی مافخوازانەی گەلی کوردیان سەلماندوە. ئەو شەهیدانە نەک هەر خۆیان ،تەنانەت بنەماڵەشیان، خاوەن بیرو هزری شۆڕشگێرانە بوون و لە کاتی شەهیدبوونی ڕۆڵەکانیان سەبوریان هەبوە و بە شەهیدبوونی ڕۆڵەکانیان شانازیان کردوە. ئەم شێوە بیرو بۆچونەی خانەوادەی شەهیدان مایەی دڵگەرمی و دڵخۆشی یەو ڕێگەی ئەستەمی خەباتی بۆ هاوسەنگەرانی ئەم شەهیدانە، ئاسانتر و هێز و توانایان بۆ درێژەدان بە خەبات زۆرتر کردوە. شەهید کاک محەممەد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە "هێرش"یەکێک لە شەهیدانی بلیمەت و سەربەرزە، کە بە ڕژانی خوێنی پاکی لە سەر خاکی نیشتمان،ڕەوا بوونی ڕێگەی پڕ لە شانازیمانی سەلماندەوە.بەڵێ‌ سازمانی خەبات کە پێشەنگی خەباتی نەتەوەیی و پاک و بە دوور لە بیرو هزری نامۆیە، خوێنی یەکێک لە ڕۆڵە بەهێز و نەبەزەکانی پێشکەش بە خەباتی ڕەوای کوردایەتی و شۆڕشی ڕەوا دژبە ڕژیمی ئاخوندی کرد. شەهید محەممەد ڕەسول فروغی کوڕی ماموستا مەلا "ساڵحی فروغی "بەردەڕەشی" لە ساڵی ۱۳٥٥ کۆچی خۆری، لەبنەماڵیەکی نیشتمان پەروەر لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و قۆناغی دواتری لە شاری بانە تەواوکرد. شەهید هێرش پێش پەیوەست بوونی بەڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات، وەک کەسێکی نیشتمان پەروەر لەگەڵ سازمانی خەبات هاوکاری دەکرد و لە هەر کات و شوێنێکدا کارو چالاکیەکانی سازمانی خەباتی ڕادەگەیاند. شەهید هێرش لە ماوەی پێشمەرگایەتی، پێشمەرگەیەو کادرێکی وەفادار و دڵسۆز، ئەرک و چالاکیەکانی خۆی بەباشترین شێوە جێبەجێ دەکرد. کاک هێرش بە دوای کۆتایی هێنان بە دەورەی سیاسی و نیزامی ، لە بەشی ڕادیۆ دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران، کارو چالاکی دڵسۆزانەی دەکرد.

شەهید هێرش کەسێکی، خۆش قسەو دڵسۆزو خۆشەویستی هاوسەنگەرانی بوو، هەمووان ڕێزیان لێدەگرت. شەهید هێرش نمونەی کەسێکی شۆڕشگێڕ و پێشمەرگەێیکی چالاک بوو. بەڵام بەداخەوە سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۱٦ی پوشپەڕ هەتاوی، لە کاتی مەئموریەتی تەشکیلاتی لە ناوچەی سەرشیو"ی سەقز لە لایەن کەسێک بە ناوی مخەممەد زەرواوی کە شەهید کرا. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە شەهید بوونی کاک هێرش فروغی یەکێک لە کادرە دڵسۆزەکانی و چالاکەکانی خۆی لەدەست دا. هەروەها بە شەهیدبوونی کاک هێرش ئەرکی هاوباوەڕان و هاوسەنگەرانی بۆ بەردەوامی ڕێگەی پیرۆز و خەباتی مافخوازانەی گەل، گرنگتر دەکات. هەزاران سڵاو بۆڕۆحی پاکی شەهید محەممەد ڕەسوڵ فروغی (هێرش)کادری نمونەو وەفاداری گەلی کوردستان و درود بۆ ڕۆحی پاکی هەموو شەهیدانی ڕێگەی پڕ لە شانازی ئازادی و ڕزگاری.


3 ساڵ و 4 مانگ و 14 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران - یادی سەروەری گەل: شەهید محمد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە ( هێرش )

یادی سەروەران - یادی سەروەری گەل: شەهید محمد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە ( هێرش )



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن