بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز ئەمیر مەسعود فەرشچی،سەرخۆشی بە بەڕیز مەسعود ڕەجەوی و بەڕێز خانمی مریەمی رەجەوی و تێکڕای دۆستان و
بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز ئەمیر مەسعود فەرشچی،سەرخۆشی بە بەڕیز مەسعود ڕەجەوی و بەڕێز خانمی مریەمی رەجەوی و تێکڕای دۆستان و هاوسەنگەرانی لە سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و مقاومەتی ئێران پێشکەش دەکەم. چەند جار کە لە بۆنەو ڕێو ڕەسمەکانی مقاومەتی ئێران لە فەڕانسە بەشدار بووم لە گەڵ زیندە یاد ئەمیر مەسعود فەرشچی قسەم کرد،لەو ماوە کورتەدا کە پێکەوە قسەمان کرد بۆم دەرکەوت کە لە گەڵ کەسایەتێکی بەرزو شۆڕشگێڕ و خاوەن هەست و توانا روبەڕووم کە ئەرکی بنەڕەتی و بیرکردنەوەی تەنیا بۆ خەباتکردن لە ڕێگەی ئازادی خەڵکی ئێرانە.
بە پێویستی دەزانم ئەوە بڵێم کە ناسینی زیاتری ئەو کەسایەتیە گەورەو شۆڕشگێرە لە ڕێگەی بەرنامەکانی سیمای ئازادی و بە تایبەت بەرنامەی پەیکی شادی یەوە بوو. ڕۆحی شادو ڕێگەی پڕ ڕێبوار بێ
سکرتێری گشتی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران
بابەشێخ حوسەینی
2021-07-06