ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ چالاکێکی سیاسی بە ناوی بێهروز موحەممەدی ناسراو بە ڕێبین لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی تیرۆر کرا. ناوبراو خەڵکی گوندی شاقەڵا سە
خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ چالاکێکی سیاسی بە ناوی بێهروز موحەممەدی ناسراو بە ڕێبین لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی تیرۆر کرا. ناوبراو خەڵکی گوندی شاقەڵا سەبە شاری دیواندەرەی کوردستانی ئێرانەو ماوەی ١٠ ساڵ لە شاری سلێمانی دەژیی.
هاوسەری بێهروز ڕایگەیاند: مێردەکەی کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە و تەنیا دژمنی ئێمە ڕژیمی ئێرانە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڕەشەمان لێکرا و داوایان کرد دەست لە کاری سیاسی هەڵگرین و هاوکاری ڕژیم بین کە ئێمە ڕەدمان کردەوە.
بێهروز ڕەحیمی تەمەنی ٤٩ ساڵ بوو، و لە گەڕەکی ژاڵەی شاری سلێمانیە لەلایەن چەند ترۆریستەوە تەقەی لێکرا و پاش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی سپارد.
سازمانی خەبات ئەو کردەوە تروریستییەی ڕژیم ئاخوندی و شەهید کردنی بێهروز موحەممەدی مەحکوم دەکات و داواکارە حکومەتی هەریمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان ڕێگە لە کردەوە ترۆریستییەکان و هەڕەشەی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی دژ بە پەنابەرانی سیاسی کوردستانی ئێران نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان بگرن.