خەبات مێدیا:ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠ ٠ نەخۆشێکی کۆڕۆنا پاش خەواندنیان لە نەخۆشخانەی سپای تیرۆریستی پاسداران لە شاری سیستان و بەلووچێستان بە شێوەی گوماناوی
خەبات مێدیا:ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠ ٠ نەخۆشێکی کۆڕۆنا پاش خەواندنیان لە نەخۆشخانەی سپای تیرۆریستی پاسداران لە شاری سیستان و بەلووچێستان بە شێوەی گوماناوی گیانی سپارد. ناوبراو لە تایفەی گرگێج بووە و کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ تا ڕادەیەک تەندرووستی باش بووە و بەڵام دواتر کە سەردانی نەخۆشخانەی سپای تیرۆریستی پاسدارانی کردووە و پاش چەندین کاتژمێر گیانی سپاردووە.
گیانسپاردنی ئەو خەڵکەبۆتە هۆی نیگەرانی کۆمەڵانی خەڵکی سیستان و بەلووچێستان. گیان لە دەستدانی نەخۆشەکان لە بەلووچستان لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی تیرۆریستی سپای پاسداران ڕایگەیاندبوو کە یەکێک لە پێشکەوتووترین نەخۆشخانەکانی لە ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا درووست کردووە.
ڕێژەی قوربانیانی کۆڕۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەڵکشانە و خەڵکی تووشبوو بە جێگەی ڕۆیشتن بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەری کۆڕۆنا لە ماڵ دەمێننەوە.
لە سەرەتای تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا هەزاران کەس لە خەڵکی ئێران بوونەتە قوربانی کەمتەرخەمی دەسەڵات وسیاسەتی دژەمرۆڤانەی ئەو ڕژیمە.