فەڕانسەØ› رژیمی ئاخوندی نە دەمێنێتەوە و نە جێگەی چاکسازیە.
خەباتمێدیا:رژیمی مەلاکان هاوشێوەی یەکێتی شۆرەوی، لەکۆتایدا نە دەمێنێتەوەو نە جێگەی چاکسازیە.
خەباتمێدیا:رژیمی مەلاکان هاوشێوەی یەکێتی شۆرەوی، لەکۆتایدا نە دەمێنێتەوەو نە جێگەی چاکسازیە.
رادیۆی نێونەتەوەی فەرانسە: نیکۆلا باورز، ماف ناس،نوسەرو لێکۆڵەرەوەی بەناوبانگی فەرەنسی، لە نوسراوەیەکدا کە بە بۆنەی چل ساڵەی حکومەتی ئاخوندی لە رۆژنامەی فیگارۆ بڵاوی کردۆتەوە، نوسیویەتی:رژیمی ئاخوندی نە دەمێنێتەوەو نە جێگەی چاکسازیە.
بە بڕوای ئەو، رژیمی ئاخوندی زیاتر لە هەموو شتێکی دیکە، کێشەکانی ئیسلامی سیاسی بڵاوکردۆتەوە..
ناوبراو لە شیکردنەوەکەیدا ئەوەی روون کردۆتەوە کە داگیرکردنی عێراق لەلایەن سوپای ئامریکا و هەروەها سەرهەڵدانی گروپی داعش بۆ ماوەیەک، هاوکاری پەرەگرتنی نفوزی رژیم بوو لەناوچەکەدا.
بە پێی وتەی ئەم نوسەرە، هەموو سەرچاوە ئابورییەکانی ئێران لە ناوخۆدا لەناو چوون. هۆکاری ئەمەش دەست بەسەرداگرتنی داهاتی نەوت لەلایەن مەلاکان، دەسەڵاتی سوپای پاسداران بەسەر هەموو چالاکیە ئابورییەکان، فەسادی پڕاوپڕ و کارەساتی ژینگەییە، کە هەموو هێزی رژیمی ئێرانی بۆ هاتنەدەر لەکێشەکان لەناوبردوە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت کە لەکاتی دروستبوونی ئەو رژیمەوە لەئێراندا، بەرهەمهێنانی ناخالسی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە کەمتر لە پەنجا لەسەدی بەرهەمهێنانی ناخالسی تورکیە، لەکاتێکدا کە لەسەرەتای ئینقلابدا، بەرهەمهێنانی ناخالسی ئێران 26 لەسەد زیاتر بوو لە بەرهەمهێنانی ناخالسی تورکیە.
هەروەها دەڵێت ئەمرۆکە ئابوری کورەی باشور چواردە بەرانبەر لە ئابوری ئێران گەورەترە، لەکاتێکدا ساڵی 1357 ئابووری ئێران 39 لەسەد لەئابووری کورەی باشور بەهێزتر بوو.
ناوبراو بە ئاماژەکردن بە هەژاری سەرتاسەری لە ئێراندا، دەڵێت: 40 لەسەدی خەڵکی ئێران رۆژانە بە کەمتر لە دە دولار دەژین، یەک لەسەر پێنجی چالاکانی ئەو وڵاتە بێکارن، پەنجا لەسەدی گەنجانی ئێران بێکارن، ئەمەش وایکردووە کە ساڵانە 125 هەزار گەنجی خاوەن دیپلۆم وڵات بەجێ بێڵن.
ناوبراو بروای وایە کە دارمانی ئابوری و هەژاری، هۆکاری سەرەکی دانەمەزراوەیی کۆمەڵایەتی و سەرهەڵدانی نارەزایەتی و مانگرتنە بەردەوامەکانە لەو وڵاتەدا.
هەروەها دەڵێت کە بیروباوەری ئینقلابی ئیسلامی ئاخوندان مردووەو تەنیا بە هاوکاری سەرکوت و نەفرەت لە ئامریکا، بەردەوامی بە مانەوەی خۆی ئەدات.
نوشتن یک پیغام...