خەبات مێدیا: ماوەی یەک حەوتووە خەڵکی خوزستان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە نەبوونی ئاو و هەروەها سیاسەتی هەڵاواردنی ڕژیم لە حاست نەتەوەکانی ئێران، بەردەوامە.
خەبات مێدیا: ماوەی یەک حەوتووە خەڵکی خوزستان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە نەبوونی ئاو و هەروەها سیاسەتی هەڵاواردنی ڕژیم لە حاست نەتەوەکانی ئێران، بەردەوامە.
خەڵکی شارەکانی ئەهواز، مەسجدی سولەیمان، خەفاجیە (سووسەنگەرد)، فەلاحیە(شادگان)، خەلیفە (ڕامشیر)، مەعشوور(ماهشەهر)، شووش، شاوور و ئەلحایی لە ناڕەزایەتیدان و پاشان ڕاپەڕینی بەرینتر لە شارەکانی شووشتەر و بێهبەهان و هەروەها شارەکانی لۆردەکان لە پارێزگای چوارمەحاڵی بەختیاری و هەروەها شارەکانی گەناوە لە پارێزگای بووشەهر و یەزدانشەهر لە پارێزگای ئیسفەهان، بەردەوامە.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، سپای ترۆریستی پاسداران و بەسیج بە گازی فرمێسکڕێژ و تەقەی ڕاستەوخۆ بەرەنگاری خەڵکی ناڕازی دەبنەوە و بە پێی ڕاپۆرتەکان 6کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون و چەندین کەسی دیکە بریندار و بەدەیان کەسیش گیراون و هەروەها هێڵی ئینتەرنێتی ئەم ناوچانە ڕاگیراوە.
محەممەدی چنانی، عیسا باڵدی، حەمزە فەریسات، مەیسەم عەچرەش و چەندین کەسی دیکە لەشارە جیاجیاکانی باشووری ئێران کوژراون. خەڵکی مەسجد سولەیمان بەختیاری بەدروشمی (بختیاری می میرد ژلت نمی پژیرد) ناڕەزایەتیان دەربڕی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێ کرا.
شایانی ئاماژەیە ژنان لەم ڕاپەرینانە ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕن و بە دروشمی تا (مافی خۆمان دەستەبەر نەکەین٠« پشوو نادەین).
هاوکات خەڵکی یەزدانشەهری ئیسفەهان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی خوزستان هاتوونەتە سەر شەقام و لەشارەکانی کەرەج و ئەلبورز ئافرەتان بە هاواری (خوزستان تەنیا نیە) لەم ڕاپەرینانە پشتیوانیان کردووە و هەروەها چەندین ڕێکخراوەکانی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحێدی تاران، گرووپی یەکێتی خانەنیشانان و شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیان، ڕاگەیندراویان دەرکردوەو پشتیوانیان لە ڕاپەڕینی جەماوەر بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانیان کردووە.