پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی لانی کەم ٤٢ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕدا لە کوردستان

گیرانی لانی کەم ٤٢ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕدا لە کوردستان

خەبات مێدیا: لە کوردستان، تەنیا لە مانگی پوشپەڕدا نزیکەی 42 هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنیەتی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە گیراون.

خەبات مێدیا: لە کوردستان، تەنیا لە مانگی پوشپەڕدا نزیکەی 42 هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنیەتی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم لەماوەی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1400، 42 چالاکی مەدەنی و سیاسی کوردیان گرتووە و لەو ٤٢ کەسە ٧ کەسیان دادگایی و سزای سێ مانگ هەتا ١٠  ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە کوردستان، 126کەس لەلایەن ڕژیمەوە گیراون و تۆمەتی ئەمنییەتی و سیاسی خراوەتە پاڵیان. هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون ١٦٨ کەسە و ئەم ڕەوتی گرتنانە بەردەوامی هەیە و لەم ماوەیەدا ڕەحمان ئەحمەدیان خەڵکی شاری ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیرا و بەداخەوە لە ژێر فشار و شکەنجەدا گیانی سپارد، تەرمی ناوبراو لە ٢٧ی پووشپەڕ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
چاو نیوز: شایانی ئاماژەیە لە ساڵی 1399کە ڕەشگبیری پەرەی سەندبوو و لانی کەم ٦٤٠  کەس لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی و خەڵکی ئاسایی لەلایەن ڕژیمەوە گیران.
هەروەها لەم ژمارەیە لانی کەم ١٨٩ کەسیان دادگایی و سزای سێ مانگ هەتا سزای ٢٥ ساڵ بەندیخانە و سزای سێدارە بەسەر چەندین کەسدا سەپاوە.


3 ساڵ و 3 مانگ و 27 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی لانی کەم ٤٢ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕدا لە کوردستان

گیرانی لانی کەم ٤٢ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕدا لە کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن