خەبات مێدیا: ئەحمەد خاتەمی، ئەندامی فەقێکانی شۆرای نیگابان، داوای لە ئیبراهیمی ڕەئیسی کرد کە بەکارهێنانی ئینتەرنێتی جیهانی لە ئێران سنووردار بکرێت و دەست پێڕاگە
خەبات مێدیا: ئەحمەد خاتەمی، ئەندامی فەقێکانی شۆرای نیگابان، داوای لە ئیبراهیمی ڕەئیسی کرد کە بەکارهێنانی ئینتەرنێتی جیهانی لە ئێران سنووردار بکرێت و دەست پێڕاگەیشتنی گەنج و لاوەکان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی دیکە بپچڕێندرێت.
خاتەمی، ڕۆژی شەممە 1ی گەلاوێژ وتی: کاتێک کە گەنج و لاوانی وڵات دەستیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وڵاتانی دیکە بگات، مانای وایە کە فەرهەنگ و کولتووری وڵاتانی دیکە لە هەموو بنەماڵەیەکی ئێرانیدا بوونی هەیە.
ڕژیمی ئێران ساڵانێکی زۆرە بە دوای سنووردارکردنی دەستپێڕاگەیشتنی هاووڵاتیانی ئێرانی بە ئینتەرنێتی جیهانیە و کردنەوەی کاناڵە ناوخۆییەکان و داخرانی کاناڵە جیهانیەکانە.