پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرانا ناوی 102کەس لە گیراوانی خوزستانی بڵاو کردەوە کە یەکێکیان منداڵێکی 12ساڵانە.

هێرانا ناوی 102کەس لە گیراوانی خوزستانی بڵاو کردەوە کە یەکێکیان منداڵێکی 12ساڵانە.

خەبات مێدیا: ناوەندی هەواڵدەری هێرانا ناوی 102کەس لە گیراوانی ناڕەزاییەکانی خوزستانی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە 30 شاری دیکە کرد و ڕ

خەبات مێدیا: ناوەندی هەواڵدەری هێرانا ناوی 102کەس لە گیراوانی ناڕەزاییەکانی خوزستانی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە 30 شاری دیکە کرد و ڕایگەیاند: هەتا ئێستا 9کەس لە خۆپیشاندەران بەدەستی هێزەکانی سەر بە ڕژیم کوژراون. هەروەها ئەم ناوەندە هەواڵدەرییە ڕۆژی شەممە 1ی گەلاوێژ، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان سەدان کەس دەسبەسەر کراون بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی 102کەس دیارە.
هەروەها لە لیستێک کە هێرانا بڵاوی کردوەتەوە، ژمارەیەک کەس کە تەمەنیان لە 18ساڵ کەمترە دەبیندرێن و بەپێی ئەم لیستە، ئەیوب عەبوود ئەلنمنوم" تەمەن 12ساڵیش لەنێو ئەم گیراوانەدایە. کاربەدەستانی ڕژیم هەتا ئێستا هیچ ئامارێکیان لە بارەی گیراوان بڵاو نەکردووەتەوە و تەنیا کوژرانی هەندێک لە هاووڵاتیانی ناڕازییان تەئید کردووە و وتوویانە کە ئەم کوژراوانە بە تەقەی خودی خۆپیشاندەران کوژراون.
بەڵام بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریە سەربەخۆکان، ئەم کەسانە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم کوژراون.


3 ساڵ و 3 مانگ و 27 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرانا ناوی 102کەس لە گیراوانی خوزستانی بڵاو کردەوە کە یەکێکیان منداڵێکی 12ساڵانە.

هێرانا ناوی 102کەس لە گیراوانی خوزستانی بڵاو کردەوە کە یەکێکیان منداڵێکی 12ساڵانە.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن