خەبات مێدیا: وڵاتانی بریتانیا، رۆمانی و لیبریا، لەپێوەند بە هێرشی ڕژیمی ئاخوندی بۆسەر نەوت هەڵگری ئیسراییلی، سکاڵایان بۆ شۆرای ئەمنیەت بەرز کردەوە.
خەبات مێدیا: وڵاتانی بریتانیا، رۆمانی و لیبریا، لەپێوەند بە هێرشی ڕژیمی ئاخوندی بۆسەر نەوت هەڵگری ئیسراییلی، سکاڵایان بۆ شۆرای ئەمنیەت بەرز کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەریەکە لە وڵاتی بریتانیا، ڕۆمانی و لیبریا، لەپێوەند بە درێژەی هێرشی پێهبادی ڕژیمی ئێران بۆ سەر نەوت هەڵگری "مرسر ئستریت" ی ژێر بەرپرسیاریەتی ئیسراییل و هەڵگری ئاڵای لیبریا لە دەریای عومان، سکاڵا نامەیەکیان ئاڕاستەی شۆرای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لەدوای ئەم هێرشە کە بووە هۆکاری کوژرانی دو کەس لە ئەندامانی نێو کەشتیەکە کە یەکیان بریتانی و ئەوەی تریشیان ڕۆمانی بوو، ووڵاتانی بریتانیا، ڕۆمانی ولیبریا ڕۆژی سێشەممە 12ی گەلاوێژ، لە سکاڵا نامەیەکدا باسیان لەوە کردووە کە بە ئەگەری زۆر ئەم ئەم هێرشە کاری ڕژیمی ئاخوندی ئێرانە، و هەروەها لەدرێژەی ئەو سکاڵا نامەیەدا باسیان لەوە کردووە کە ئەم هێرشەی ڕژیم، مەترسی بۆسەر ئەمنیەتی هەڵگرتن و گواستنەوەی نیونەتەوەیی دروست دەکات و پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان.
ئەو سێ ووڵاتە هەروەها تەئکیدیان کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئەم کردەوەیەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران مەحکوم بکات.