یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مایک پەمپێئۆ: دانیشتن لە سەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ئێران هەڵەیەکی گەورەیە

مایک پەمپێئۆ: دانیشتن لە سەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ئێران هەڵەیەکی گەورەیە

خەبات مێدیا: مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشوی ئامریکا، بە هەواڵدەری فاکس نیوزی ووت کە دانیشتن لەسەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی، هەڵەیەکی گەورە و مەترسید

خەبات مێدیا: مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشوی ئامریکا، بە هەواڵدەری فاکس نیوزی ووت کە دانیشتن لەسەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی، هەڵەیەکی گەورە و مەترسیدارە.
ناوبراو بە ئاماژە بە تازەترین هێرشی ڕژیم بۆسەر کەشتی "مرسر ئستریت" ی ئیسڕاییلی، ووتی: ئێران لە لاوازی نەتەوە یەکگرتووەکان کەڵک وەردەگرێت، هەروەها ووتی کە ڕژیم هاووڵاتیەکی بریتانی و هاووڵاتیەکی ڕۆمانی کوشت، هێرشی کردە سەر کەشتیەکی ئیسراییلی لە دەریادا، بەڵام ئێمە هەر لە سەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ ئەو ڕژیمە دانیشتوین و لە حاڵی ڕێکەوتن بۆ بە دەست هێنانی ڕێکەوتنی ناوکەیین، ئەمەش کارێکی شێتانەو هەڵەیە.
پەمپێئۆ، لە درێژەدا هەوڵەکانی دەوڵەتی بایدنی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی، مەحکوم کرد.


3 ساڵ و 3 مانگ و 19 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مایک پەمپێئۆ: دانیشتن لە سەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ئێران هەڵەیەکی گەورەیە

مایک پەمپێئۆ: دانیشتن لە سەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ئێران هەڵەیەکی گەورەیە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن