یه‌ک شه‌مه‌ 

2 به‌فرانبار 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری لە مەڕاسیمی سوێند خواردنی ئاخوند ڕەئیسی کردەوەیەکی ناڕەوایە

بەشداری لە مەڕاسیمی سوێند خواردنی ئاخوند ڕەئیسی کردەوەیەکی ناڕەوایە

بابەشێخ حوسەینی

بابەشێخ حوسەینی
جینایەتکاری، مرۆڤ کوژی، دیکتاتۆریی، دژی کورد و ترۆریست پەروەریی، ئەو ناو و پێناسانەن کە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێرانی پێ‌ دەناسێندرێ و دەناسرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی گەلاوێژ، ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی، جەللادو قاتڵی سەدان تێکۆشەری ئازادیخوازی گەلانی ئێران، ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، و شۆ٠رشگێڕانی و خەباتکارانی گەلی کورد لە ساڵی 1367 کۆچی خۆری و یەکێک لە قاتڵانی کادرو پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات، شەهیدان: کاک عەبدوڵڵا هەمزە،شەهید کاک خەلیل محەممەدی (ناسراو بە خەلیل ڕەشاش) شەهید کاک غەفور ئەحمەدی، شەهید کاک تاهیر یاکوباوایی و شەهید کاک حەسەن سەلیمی و چەندین شەهیدی قارەمانی دیکەی سازمانی خەبات، وەک سەرۆک کۆماری دەسەڵاتی جینایەتکاری ئاخوندەکان لە کۆبونەوەی مەجلیسی رژیم بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوان لە ووڵاتانی جیهان، سوێندی یاسایی دەخوا.
گەلانی ئێران لە ماوەی 43 ساڵ لە تەمەنی حوکمڕانی ئاخوندە ملهوڕەکان، ژیانی پڕ لە ئازارو مەرگ و خوێن ڕژانیان بەڕێکردوە کە ئاخوند ڕەئیسی، یەکێک لە جەللادەکان و بەرپرسە سەرەکیەکانی ئەو جینایەتانە بووە لە بەرانبەر گەلانی ئێران و تێکۆشەرانی ئازادیخواز کە زۆر بێشەرمانە چەندین جار لە بەردەم هەواڵنێران و ڕاگەێنەکاندا شانازی بە جینایەتەکانی بەرانبەر بە خەباتکارانی ئازادیخوازی گەلانی ئێران کردووە.
بەشداری کردنی نوێنەرانی ووڵاتانی جیهان و بە تایبەت نوێنەری ووڵاتانی یەکێتی ئوروپا لە ڕێ‌ و ڕەسمی سوێند خواردنی ئەو ئاخوندە جینایەتکارە، پشتیوانیە لە سیستم و حوکمڕانی دیکتاتۆریی و پێچەوانەی بەڵێنەکانی ووڵاتانی ئوروپایی و ووڵاتانی جیهانە بۆ دیفاع و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ وئازادی و دیموکڕاسی.
بەشداری نوێنەری ووڵاتان لە مەڕاسمی دەست بەکاربوونی ئاخوندی جینایەتکار ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری یەکێک لە مەترسیدارترین و جینایەتکارترین حکومەت و دەسەڵات لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە توندی مەحکوم دەکەم.
بێگومان دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی لە ئێران بە زوویی دەڕوخێ و ئەو کات شەرم وپەشیمانی بۆ ئەو ووڵات و کەسانە دەمێنێتەوە کە بەشداریان لە ڕێ‌ و ڕەسمی یەکێک لە ڕوو ڕەشترین جینایەتکارانی مێژوودا کردووە.

14ی گەلاوێژی 1400 کۆچی خۆری
5 ی ئاگۆستی 2021


3 ساڵ و 4 مانگ و 17 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری لە مەڕاسیمی سوێند خواردنی ئاخوند ڕەئیسی کردەوەیەکی ناڕەوایە

بەشداری لە مەڕاسیمی سوێند خواردنی ئاخوند ڕەئیسی کردەوەیەکی ناڕەوایە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن