هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لەپێشوازی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک!

لەپێشوازی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک!
بێهروز ئەردەڵان

ڕۆژی زمانی دایک ودیاری کردنی، بەرئەنجامی گیان بازی وهەوڵی کۆمەڵێک مرۆڤی خۆ فیدای خاوەن سەروەرین کە بە قوربانی کردنی خۆیان توانیان زمانی دایک وگرینگی دان بەم...


لەپێشوازی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک! ڕۆژی زمانی دایک ودیاری کردنی، بەرئەنجامی گیان بازی وهەوڵی کۆمەڵێک مرۆڤی خۆ فیدای خاوەن سەروەرین کە بە قوربانی کردنی خۆیان توانیان زمانی دایک وگرینگی دان بەم مافە بکەنە باسێکی گرینگی جیهانی . ناکرێت لەباسی ئەم ڕۆژەدا خۆمان لە هەوڵ وماندوو بوون وقوربانیانی خویندکارانی زانکۆی بەنگلادش ببویرن. خوێندکاران کە لەهەموو وەڵاتێک سەری ڕمن وسەرقافڵەی شۆڕش وداینەمۆی گۆڕانکارین ،لەپاکستانی بەر لەساڵی 1950 ، ئاخاوتنیان بەزمانی بەنگلادشی کردە پیشە ونەیانتوانی وڕێگەیان بەخویان نەدا لەچوارچێوەی مانەوەی زۆرە ملی ،زمانە کەیان بفەوتێ وبتوێنەوە، بەڵکوو بەمانگرتن وحەبات دژی یەک زمانی وقوربانیدان بۆ مانەوە، بوونە هێمای بەرخودان بە ئاقاری پاراستنی زمانی دایک لەسەراسەری جیهان. لەگەڵ دیاری کردنی ڕۆژێک بۆ یاد لە خوێنووکارانی بەنگلادشی وهەوڵدان بۆ پاراستنی زمانی دایک ، بەداخەوە تائێستاش کۆمەڵێک زمان هەڕەشەی نەمانی لەسەرە و فەوتان یەخەی گرتوون. ئەو نەتەوانەی کە بەدرێژایی مێژوو لەژێر حوکم وهەیمەنەی داگیر کەردان ،بە خوێن وخەبات پارێزگاریان لەمانەوەیان کردووە، هەربۆیە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بۆیان گرینگە و هەر ئەوان دەزانن کە ئەم ڕۆژە باس لەچی دەکا وچ واتاێیکی هەیە. باس کردن لە زمان وڕۆژ ویادەکەی بەو واتایەیە کە هێرش وچەکی لەناو بردنی زمان ونەتەوە لەوەڵاتان تائێستاش بەهێزە. ئەو داگیرکەر ودەسەڵاتانەی کە لەناوبردنی زمانی جیاواز لەخۆیان بە هۆکاری بەهێز بوونی خۆیان ومانەوەیان دەزانن ،تا ئێستاش ماوون وبەبێ بەرەنگار بوونەوەی نێودەدەوڵەتی وکۆمەڵگای بەنێو مرۆڤ دۆست ،بەردەوامن لە قڕ کردنی ژێر دەستەکانیان. بەڵام ڕۆحی بەرزی خەباتکارانەی نەتەوە ژیر دەستەکان بەری بە هێرش وسەرکەوتنی سوپای چەوسێنەر وداگیر کەر گرتووە. نەتەوەی کۆڵنەدەر وخەباتکار وخۆراگری کورد کە ساڵهای ساڵە دەست بەسەرە ولەلایەن ڕژیمەکانی شا وخومەیینی هەوڵی قڕکردن ولاواز بوونی دەدرێ ، پاردەی لەبەرابەر هێرشی فەرهەنگی وفیزیکی ڕژیم دروست کردووە وبە دەریاێیک خوێن شوناسەنەتەوەییەکەی پاراستووە.

ڕژیمی ئاخوندی کە لەسەرکوتکاری وئاسمیلەکردنی گەلی کورد، ڕووی دەسەڵاتەکانی بەرلەخۆی سپی کردۆتەوە ، لەدەسپێکی دەسەڵاتیەوە تا ئەمڕۆ ،بچوکترین پێداچوونەوەی بە یاسا داڕێژراوە دژە بەرانبەرەکانی نەکردووە و تەنانەت یاسا بەردینەکانی خۆشی لەهەمبەر مافی نەتەوەکان جێبەجێ نەکردووە. ئەگەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی لەهەمبەر پاراستنی مافی کورد وباقی نەتەوەکانی دیکە بەڕانبەر بکەین لەگەڵ باقی دەوڵەت ودەسەڵاتی وەڵاتانی دەووربەر ودوور ، زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە ئەم ڕژیمە چەندە پێخوست کار ودژە بەبەها ئینسانیەکانە . وەڵاتانی دەورووبەر بەپێی سەردەم گۆڕدراوون وهێندێکیان هەوڵیان داوە لەگەڵ ڕەوت ونەزمی نوێی جیهانی بڕۆن وبخوێنن . بەڵام عەقڵیەتی داگیرکاری و بێدەنگی بەشێک لەخەڵکی ژێر دەستە ، هۆی برەودان بەم سیاسەتە وهاوکات دروست کردنی ڕۆحی کۆیلایەتیە لەنێو بەشێک لەخەڵک. بێدنگی خەڵکی قۆربانی وهاووکات بێ هەڵوێستی بەنێو ئازادیخوازانی دژبە دەسەڵاتی توتالیتەی ڕژیمی ئێران ، ئەسپی دڕندەیی دەسەڵاتی لەحاست پێشێلکاری ومل نەدان بەویست ومافە کان تاوو داوە. کاتێک ئەم هێرشە فەرهەنگی وفیزیکیە بۆ سەر نەتەوەکان کۆتایی پێدێت کە مرۆڤایەتی لەناخی هەر تاکێکی کۆمەڵگا ڕەگ داکوتێ و لەژێر هیچ ناو و نیشان وپاساوێک ،چەوسانەوەی بەرانبەر ومرۆڤ ڕێگە نەدرێت . بەنگلادشیەکان کە ئەودەم لەچوارچێوەی پاکستاندا بوون ،بە خەباتی بێوچان توانیان مێژووێک بۆخۆیان تۆمار بکەن، بەڵام بەداخەوە تائێستا بەشێکی زۆر لە ئێرانیەکان خۆیان لە قەرەی ڕەوینەوەی سێبەری شوومی یەک ڕەهەندی نەداوە و پان ئیرانیستەکان کە لەمیدیاکانەوە زۆر جار خۆیان بەجێگرەوە دەناسێنن، هەروەک دەسەڵاتی ئاخوندی لەم پرسە دەڕوانن. .پێویستە لەم یاد وبەرزراگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ، گەلانی باڵادەست وبن دەست، جۆرە پێداچوونەوەێیک بەسیاسەتی بەرزی ونزمی بکەن وبە یەکتر قبوڵ کردن و ڕەچاوی بنچینەکانی مرۆڤایەتی ،مێژووێیکی دیکە کەخۆی لە بەرانبەری ویەکتر قبووڵ کردن دە بینێتەوە ، بۆخۆیان تۆمار بکەن ودنیاێیکی ئارام پێک بهێنن


5 ساڵ و 4 مانگ و 8 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەپێشوازی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک!

لەپێشوازی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن