پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان لەبەردەم دادگاییکردنی تاوانبار حەمید نوری

به‌‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان لەبەردەم دادگاییکردنی تاوانبار حەمید نوری
هه‌واڵنێر ئارێز

خه‌باتمیدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ ی ئاگوست به‌رامبه‌ر به‌ ١٩ی گه‌لاوێژ دانیشتنی دادگایکردنی حەمید نوری، یه‌کێک له‌ جنایه‌تکاران و تۆمه‌تبارانی کوشتنی..

خه‌‌‌باتمیدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ ی ئاگوست به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٩ی گه‌‌‌لاوێژ دانیشتنی دادگایکردنی حەمید نوری، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ جنایه‌‌‌تکاران و تۆمه‌‌‌تبارانی کوشتنی به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵی زیندانیانی سیاسی له‌‌‌ ساڵی ١٩٨٨ له‌‌‌ دادگای شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەستیپێکرد. هاوکات هه‌‌‌واداران و لایه‌‌‌نگرانی سازمانی موجاهیدین و سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م ئه‌‌‌و دادگایه‌‌‌دا گردبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کیان پێک هێنا.حەمید نووری، کە یەکێکە لە تۆمەتباران بە له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی گیراوانی سیاسیی ئێران، رۆژی ٩-١١-٢٠ ٢٠  لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم لە سوێد دەستبەسەرکرا. ئه‌‌‌م دادگایی کردنه‌‌‌ جێگایی سه‌‌‌رنجی میدیا وناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی مافی مرۆڤه‌‌‌، چونکه‌‌‌ ئه‌‌‌وه .

یەکەمجارە یەکێک لە تۆمەتبارانی کوشتاری گیراوانی سیاسی ساڵی ١٩٨٨، له‌‌‌ ئێران، لە دادگایەکدا بەشێوەی فەرمی دادگایی دەکرێت. داواکاری گشتیی سوێد حەمید نووری بە پێشیلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار کردووە. ڕژیمی ئاخوندی به‌‌‌ بڕیاری خومه‌‌‌ینی و ڕه‌‌‌ئیسی قاتڵ که ئه‌‌‌وکات سه‌‌‌رۆکی دادگای ڕژیم بوو، له‌‌‌ هاوینی ساڵی ١٩٨٨ به‌‌‌رابه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٣٦٧ ی کۆچی خۆری هه‌‌‌زاران زیندانی سیاسی که‌‌‌ زۆربه‌‌‌یان پێک هاتبوون له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سازمانی موجاهیدین و هێزه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان، له‌‌‌ زیندانه‌‌‌ جۆربه‌‌‌جۆره‌‌‌کانی ڕژیم له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دران.

شایه‌‌‌نی باسه‌‌‌ له‌‌‌و خۆپیشاندانانه‌‌‌دا چه‌‌‌ندین دروشمی جۆراوجۆر دژی ڕژیم وترانه‌‌‌وه‌‌‌ و خۆپیشانده‌‌‌ران خوازیاری دادگایی کردنی تاوانبارانی زیندانیانی سیاسی بوون به‌‌‌ ده‌‌‌ستی ڕژیم. ئه‌‌‌م خۆپیشاندانانه‌‌‌ بۆ ماوه‌‌‌ی سێ ڕۆژ به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بێ و کومیته‌‌‌ی سویدی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌و بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ په‌‌‌یامی خۆی پیشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوان ده‌‌‌کات.



3 ساڵ و 3 مانگ و 11 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان لەبەردەم دادگاییکردنی تاوانبار حەمید نوری

به‌‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان لەبەردەم دادگاییکردنی تاوانبار حەمید نوری



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن