شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی دووه‌می دادگایی تاوانبار حەمید نوری و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان

ڕۆژی دووه‌می دادگایی تاوانبار حەمید نوری و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان
هه‌واڵنێر ئارێز

ڕۆژی دووه‌می دادگایی تاوانبار حەمید نوری و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئاگوست به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٢٠ ی گه‌‌‌لاوێژ دووه‌‌‌مین ڕۆژی دانیشتنی دادگایکردنی حەمید نوری، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ جنایه‌‌‌تکاران و تۆمه‌‌‌تبارانی کوشتنی به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵی زیندانیانی سیاسی له‌‌‌ ساڵی ١٩٨٨ له‌‌‌ دادگای شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو.
له‌‌‌ ڕۆژی دووه‌‌‌م دا وەک ڕۆژی پێشوو ، به‌‌‌رپرس و تاوانباری ڕژیم، حەمید نوری بە کەلەپچەوە بردرایە به‌‌‌رده‌‌‌م دادگا. دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنەکە تەرخانکرا بۆ خوێندنەوەی داواکاری گشتی بۆ تاوانبارکردن. ده‌‌‌سته‌‌‌ی داواکاری گشتی ئاماژه‌‌‌یان به‌‌‌ ده‌‌‌ورو نه‌‌‌خشی سه‌‌‌رانی ڕیم و فه‌‌‌توایی خومه‌‌‌ینی دژ به‌‌‌ زیندانیانی سیاسی و سازمانی موجاهیدین له‌‌‌ ساڵی ١٣٦٧ دا کرد.هاوکات هه‌‌‌واداران و لایه‌‌‌نگرانی سازمانی موجاهیدین و سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م ئه‌‌‌و دادگایه‌‌‌دا بۆ ڕۆژی دووه‌‌‌م گردبونه‌‌‌وه‌‌‌یان پێک هێنا. خۆپیشاندەران بە دروشمی " گەل لە بیری نەچووە ، ڕەیسی بکوژی ٦٧ ته‌‌‌ "،" جه‌‌‌لادی ٦٧ کێیه‌‌‌؟ ڕه‌‌‌یسیه‌‌‌، ڕه‌‌‌یسی " و چه‌‌‌ندان دروشمی دیکه‌‌‌ی جۆراوجۆر تا کاتژمێر ٤ی پاشنیوه‌‌‌ڕۆ درێژه‌‌‌یان به‌‌‌و خۆپیشاندانه‌‌‌ دا.
حەمید نووری، کە یەکێکە لە تۆمەتباران بە له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی گیراوانی سیاسیی ئێران، رۆژی ٩-١١-٢٠ ٢٠  لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم لە سوێد دەستبەسەرکرا. ئه‌‌‌م دادگایی کردنه‌‌‌ جێگایی سه‌‌‌رنجی میدیا وناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی مافی مرۆڤه‌‌‌، چونکه‌‌‌ ئه‌‌‌وه یەکەمجارە یەکێک لە تۆمەتبارانی کوشتاری گیراوانی سیاسی ساڵی ١٩٨٨، له‌‌‌ ئێران، لە دادگایەکدا بەشێوەی فەرمی دادگایی دەکرێت.

داواکاری گشتیی سوێد حەمید نووری بە پێشیلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار کردووە. ڕژیمی ئاخوندی به‌‌‌ بڕیاری خومه‌‌‌ینی و ڕه‌‌‌ئیسی قاتڵ که ئه‌‌‌وکات سه‌‌‌رۆکی دادگای ڕژیم بوو، له‌‌‌ هاوینی ساڵی ١٩٨٨ به‌‌‌رابه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٣٦٧ ی کۆچی خۆری هه‌‌‌زاران زیندانی سیاسی که‌‌‌ زۆربه‌‌‌یان پێک هاتبوون له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سازمانی موجاهیدین و هێزه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان، له‌‌‌ زیندانه‌‌‌ جۆربه‌‌‌جۆره‌‌‌کانی ڕژیم له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دران.

ئه‌‌‌م خۆپیشاندانانه‌‌‌ بۆ ماوه‌‌‌ی سێ ڕۆژ به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بێ و کومیته‌‌‌ی سویدی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌و بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ په‌‌‌یامی خۆی پیشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوان ده‌‌‌کات.



3 ساڵ و 3 مانگ و 11 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕۆژی دووه‌می دادگایی تاوانبار حەمید نوری و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان

ڕۆژی دووه‌می دادگایی تاوانبار حەمید نوری و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن