خەبات مێدیا:بەپرسانی ئیسراییلی لە کاردانەوەیاندا بە ناساندنی ئەحمەد وەحیدی بۆ پێدانی بەرپرسیاریەتی لە وەزارەتی دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، ناوبراویان وەکوو جینایەت
خەبات مێدیا: بەپرسانی ئیسراییلی لە کاردانەوەیاندا بە ناساندنی ئەحمەد وەحیدی بۆ پێدانی بەرپرسیاریەتی لە وەزارەتی دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، ناوبراویان وەکوو جینایەتکار لەقەڵەمدا کە بەرپرسە لە کوشتنی 85کەس لە ناوەندی یەهوودیەکان لە بوینس ئایرس لە ساڵی 1994.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسراییل وێڕای ئاماژە بە ناساندنی ئەحمەد وەحیدی بۆ پێدانی بەرپرسیاریەتی لە وەزارەتی ئەو وڵاتە، وتی بەهۆی ئەوەی کە وەحیدی جینایەتکار دەستی هەبووە لە هێرشی ساڵی 1994لە بوینس ئایرس، لەژێر چاودێری ئینتر پۆلدایە.
گیلعاد ئەردان، باڵوێزی ئیسراییل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئامریکاش، لە تویتێکدا بە ئاماژە بە دیاریکردنی ئەحمەد وەحیدی بۆ ئەو پۆستە، نووسی کە ڕژیمی ئێران نەک هەر تەنیا بەدوای لەناوبردنی وڵاتی یەهوودیەکانە، بەڵکوو هەندێک لە بەرپرسەکانیشیان دەستیان بە خوێنی یەهوودیەکان پیس بووە.