ماردین زاهێدی
ماردین زاهێدی
مێژووی خەبات و موبارەزە ڕوونەو هێندێک ڕاستی هەن کە سەرەڕای بوونی زۆر کۆسپ و تەگەرە، ناتوانین حاشای لێ بکەن. هەروەها جیاواز بوون و تایبەت بوون لە ڕێگەی ڕاستیدا تاوانی هەیەو بە دڵنیاییەوە لە کاتی خۆیدا بایەخی دەر ئەکەوێت و خەڵک لەسەر ڕاستی و پاکیەکەی بڕیار ئەدەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، حیزبێکی نەتەوەیی و نیشتمانییه کە ۴۱ ساڵە لە ڕێگەی گەیشتن بە ئازادی گەل و ووڵات موبارزە دەکات و لەم ڕێگەیەدا دەیان شەهیدی داوەو لە زۆر شەڕی شایانی ناوبردن دەسکەوتی پڕ بایەخی بووە. سازمانی خەبات بەپێی پێویست و لە هەل و مەرجێکدا دامەزرا کە کۆمەڵێکی زۆر لەو خەڵکەی کە باوەڕێکی نەتەوەیی و ئیسلامیان بوو، نەیاندەتوانی بەشداری لایەنە چەپەکان بن و بەو بۆنەوە بەداخەوە هەر لەلایەن ئەو حیزبانەوە هێرش کرایە سەر باوەڕ و ڕێبازی سازمانی خەبات و هەوڵ بۆ نەمانی درا. بەڵام باوەڕ و ئیمانی ڕێبەری دڵسۆز و دامەزرێنەری سازمانی خەبات چڕتر لەوانە بوو کە کۆڵ بدات و سەرەڕای هەمووی ئەو کێشانەی کە هاتە سەر ڕێگەی سازمانی خەبات، بە سەربەرزیەوە ئەو دۆخەی تێپەڕاند و بوو بە چەقڵی چاوی ڕژیمی ئاخوندی و لە ماوەی چەند ساڵ خەباتی بێ وچانی خۆیدا بەکردەوە, واتە نەک بەو وەعدانەی کە بۆ ڕێبەرایەتی کوردستان پێی درا نە هەوڵ بۆ لەناو بردنی سازمان و تەنانەت شەهید کردنی فەرماندەی لێهاتوو کاک سەیید عەبدولکەریم کوڕ٠ی گەورەی جەنابی مامۆستاو نە هەوڵ بۆ کوشتنی کاک بابەشێخی حوسەینی کە ئێستاش بە هۆی برینەکانی وەکوو شەهیدی زیندوو پێناسە دەکرێ, ڕێگەی خەبات و بەرخۆدانی سازمان یەک چرکەش نەوێستاوەتەوە و درێژەی بووە.
سازمانی خەبات زۆر بە کەمی سەرقاڵی حەواشی و پەراوێزی ناپێویست بووەو زۆربەی هەوڵی بۆ ئەوە داوە کە کەمترین خەساری گیانی لێ بێتەوە, بەڵام قەد پاشەکشەی لە هیچ شەڕێکدا مەگەر شەڕی(براکوژی) نەبێ نەکردوەو تەنانەت لەشەڕی دژ بە داعش و لە مێحوەری باشیک ڕۆڵێکی کاریگەری بووەو توانیویە ئەرکی نەتەوەیی خۆی نە تەنیا لە کوردستانی ئێران, بەڵکوو لە باشوری کوردستانیش بەجێگە بێرێ. بەداخەوە کە سازمانی خەبات جگە لە ڕژیم لە هێندێک لایەنی دیکەشەوە هەوڵ بۆ کێشە دروست کردن لە سیاسەتەکانی دراوە، ئیستە چ لە ڕێگەی تەبلیغاتی نەرێنی یان هێندێک هێرش کە نە دەتوانرێ وەکوو ڕەخنە وەری بگری نە دەکرێ وەکوو ئەو لایەنە وەڵامی بدرێتەوە...
هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی لە کوردستان کە لەگەڵ رژیمی ئاخوندی موبارەزە دەکات، جێگەی ڕێزی هەیەو ئەبێ ئێمە وەکوو کەسێکی ڕووناکبیر و سیاسی لێی بڕوانین. ئەمڕۆژە کە دونیای دێموکراسی توانیویە چاوی خەڵک بە ڕاستیەکەن باشتر بکاتەوە, جێگەی بۆ هێندێک باسی چەق بەستوو نەهێشتوەتەوە ئەگەر من وەکوو ئەو سەردەمە بیری لێ دەکەمەوە بە دڵنیاییەوە فکریەتم هەر لەو سەردەمه ماوەتەوە. سازمانی خەبات بە گۆڕانکاری بنەڕەتی کە لە کۆنگرەی سێهەم دا کردی, سەلماندی کە هیچ جۆرە بیرکردنەوەیەکی کۆن لە پلاتفۆرمەکانی دا نییەو بەڕۆژ بوونی ڕێگەی خەباتی پەیڕەو کردووە.