بابهتی ئازاد: حەمەی شاسواری
بابهتی ئازاد: حەمەی شاسواری
گەلی هێژای ڕۆژهەڵاتی وڵات ، بنەماڵهی سەربەرزی شەهیدان!
وەک ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی ، دەمەوێت لەو هەوالە گرنگ و دەگمەنە لە مەر ڕسوابوونی هەرچی زیاتری حکومەتی داعشی پەت و سێدارەی ئێرانی لە ئاست جیهان، ئاگادارتان کەمەوە و تکام ئەوەیە، هەوڵ بدەن ئەم هەوالە بگەییەنە ماڵ بە ماڵی ڕۆژهەڵاتیان بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان .
هەروەها لە درێژەی هەواڵهکە ڕهخنەی خۆم ئاراستەی لایەنی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی دهکهم تا چیدی لە ئاست ڕووداوە گرنگەکان بە پاساوی بێ بنەما خۆیان کپ و بێدەنگ نەکەن و شکۆی کوردی ڕۆژهەڵات بە لاوازی نیشانی جیهان نەدەن.
لە کاتێکدا هێشتا کفنی شەهید مووسا زەرد نەبوە ، هەر لەم چەن ڕۆژە پتر لە ١٠ دیلی سیاسی کورد لە لایەن داگیرکەری ئێرانی لە سێدارە دراون.
هەواڵهکە
نزیک بە دوو سال پێش، چەن کەسێکی خاوەن ئەخلاق ، بۆ تۆڵەی کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی ساڵی ١٣٦٧ لە کەرەج و تاران بە ئەمری خومەینی گۆر بە گۆر پتر لە ٥٠ ٠ ٠ هەزار مرۆڤ تیرەباران کران و لە گۆری بە کۆمەل شاردرانەوە و تەنیا یەک لەو گۆرە بە کۆمەڵانه لە « خاوەران » بۆ بنەمالەکان ئاشکرا بوو.
یەک لە جەلاد و قاتلانی ئەو کۆمەلکوژییە بە ناوی حەمیدی نوری ، بە تەماحی ڕابواردن لەگەل ئافرەتی کاڵ و کرچ و خواردنەوەی مەی ، وەسەر تەڵەی دەپەرێنن و بانگهێشتی وڵاتی سویدی دەکەن . لەو ماوەییەدا کۆمەلێکی یەکجار زۆر بەڵگەی حاشا هەڵنەگر و یاسایی و مەحکەمە پەسەندی ئەو قاتلە ئامادە و تەسلیمی دەزگای داد و ئەمنی وڵاتی سویدی دەکەن. ٩ مانگ پێش بۆ مەبەستی گڵاو و پەستی ، حەمیدی نوری ڕوو لە سوید دەکا و بە خۆشحاڵیهوه هەر لە فرۆکەخانە دەسبەسەر دەکرێ. ئهمڕۆ ٣ ڕۆژە مەحکەمەی سوید بە ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی سوید و هاوکات یاسای نێودەوڵەتی لە مەر کوشتاری بە کۆمەڵ ، جنایاتی جەنگی ، پێشلکردنی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی ئەو قاتلە تاونبارەی خسیوەتە ژێر لێکۆلینەوە و بە کوردی بۆ وەی مو و ماست لێک جوێ کەنەوە تا ساڵی داهاتو درێژەی دەبێ.
دیارە جودا لەوەی بۆ یەکەم جارە لە جیهان دهزگای دادی سوید ههنگاوێکی ئاوا بنێت و رای گشتی جیهان بۆ لای خۆی ڕابکێشی و حکومەتی پەت و سێدارەی ئێرانی سوک و رسوا بکرێ. ئەو دادگایی کردنە، سەرجەم قاتڵەکانی دیکە ئاشکرا دهکا و حکومیان بە سەردا دەسپێندرێ و هەروەها کۆی کوشتارەکان لە شارەکانی دی دەخرێتە بەر لێکۆلینەوەی وردی یاسایی.
یەک لەوانە فتوای جەلادی مێژوو خومەینی سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتە کە شار نەما کۆمەڵکوژی تێدا نەکرێ. بۆ نموونە یەک لە جەلادە قاتڵەکان کە ئاماژەی پێ کراوە : سەرۆک کۆماری داسەپاوی نوێیە بە ناوی رەئیسی. ئەم هەوڵە گرنگ و بێ وێنەییە بە تایبەتی بە بنەماڵەی شەهیدان ڕابگەییەنن کە گەر دڵۆپە ئاوێکیش بێ با بە سەر دڵی دایکان و باوکانی جەرگ سوتاودا ببارێ.
ئەوەی جێگەی سەرنج و ئاماژە پێکردنە کە گەلی ڕۆژهەڵات و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئازادیخوازان پێویستە ڕەچاوی بکەن بریتییە لە :
١- سەرباری جیاوازی فکری ، ئایدیولۆژی ، حیزبی ئەرکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتمانییە سەرجەم لایەنی سیاسی و مەدەنی و ئازادیخوازی کورد بە چری بەشداری ئەو پرۆسەییەی دادگای سوید بکەن و هەرچی بەڵگە و شاهد هەیە بیهێننە ئاراوه، تا کۆتا ڕۆژ داکۆکی کاربن.
٢- ئەوەی من لەم سێ ڕۆژە بە وردی سەرنجم داوە ، سەرباری ئەوەی کە داکۆکیکاران زۆر بە وردی یەک بە یەکی لاپەڕەی ئەو مێژووە ڕەشەیان هەلداوەتەوە. خالێکی هەرە گرنگیان لە یاسای ڕەشتی بەربەریەتی شیعەی ئێرانی نەخستوەتە ڕوو ئەویش ئەوەی کە : سەرباری تیرباران و لە سێدارەدانی کچانی کەم تەمەن ، بە چەن ساعاتێ پێش ئەو کوشتارە لە لایەن قاتڵەکانەوە لاقهیان دەکەن.
پرسیار ئەوەیە، کوان، لە کوێن ناوەندی حیزبهکانی ڕۆژههڵات ؟! کوان و لە کوێن ئەو هەموو رێکخراوەی سوور و شینی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ؟! کوان و لە کوێن ئەو هەموو لایەنی مەدەنی و سیاسەت بازەی دەمڕاستی ڕۆژهەڵاتی؟!
گەلی هێژا و خێر نەدیتوی ڕۆژهەڵات!
هاورا لەگەل ئەو پرسیار و رخنەیە ، بە ئەمانەتەوە ئەوەتان پێ ڕادهگهیهنم که بە خۆشحاڵیەوە سەرباری ئەو هەموو ئاستەنگ و گوشارانەی لە ئاراداییە ، سازمانی خەبات بە ڕێبەری هێژا کاک بابە شێخ پێش لە دەسپێکی مەحکەمە ، وەک لایەنێکی سیاسی هەڵقولاوی گەل لە ڕۆژهەڵات بەو ئەرکە پیرۆز و گرنگ و دەگمەنە هەستاون و یەک لە داکۆکی کارانی کاروانی شەهیدان بە ڕەسمی سکاڵایان پێشکەشی مەحکەمە کردوە و هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە نوێنەرایەتیان تێکەل بە ئاپۆرای داکۆکی کاران لە پێش مەحکەمە بەشدار و هەلوێستیان بە بەشدار بوان راگەیاندوە .
لە بەرانبەر بەو هنگاوە پیرۆزە لە ڕسوا کردنی هەر جەلاد و چڵکاوخۆرێکی حکومەتی داگیرکەری ئێرانی ، وەک تاکێکی کورد پر بە دڵ سپاس و پێ زانینی خۆم ئاراستەی بەرێز بابە شێخ و سازمانی خەبات دەکەم و چاوی یەک بە یەکیان ماچ دەکەم .
بەرێزان و کوردپەروەران!
کورد دەڵێت : مرۆڤی بە ئەخلاق هەرگیز رێچکەی باو باپیرانی گوم ناکات. نامەوێت بە بابە شێخ دا هەڵبلێم ، بۆ وەی مێژوو ناسنامەیەتی. بۆ ڕێزگرتن لەو ههنگاوه پیرۆزە ، واتە ڕسوا کردنی جیهانی حکومەتی پەت و سێدارە و بە بێ جیاوازی داکۆکی لە مرۆڤاییەتی و کوشتاری بە کۆمەڵ و خاوەندارییەتی شەهیدانی کورد لەو مەحکەمە بێ وێنەی وڵاتی سوید. ئیزنم بدەن لە کۆتایی وەبیر هێنانەوەییەک بۆ جیلی نوێی کوردەواری زۆر بە کورتی ئاماژەی پێ بکەم . بەرێز بابە شێخ کوڕی نەمر ماموستا شێخ جەلالی حوسەینییە کە قال بووی هزی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەندامی کۆمەلەی ژێکاڤ بوو ، کوڕی بونیان گوزاری سازمانی خەباتە، کوڕی ئەو زاتە پاکەییە کە لە ڕۆژی یەکەمی هاتنەوەی دەجال خومەینی ، بە بێ هیچ دوو دڵییەک دژی وەستایەوە و بە مەیدانی شان بە شانی پێشمەرگە و جگەر گۆشەکانی پارێزگاری خاک و نیشتمانی کرد، کوڕی ئەو زاتەییە کە جگەر گۆشەی پێشکەشی کاروانی شەهیدان کرد. بابە شێخ برازای نەمر شێخ عزەدینی حوسەینییە کە شەرەفی رێبەری بزافی ڕۆژهەڵاتی پێ بەخشرابوو ، بابە شێخ ئەو بەرێزەییە کە سەرباری بەرپرسیارەتی و رێبەری سەنگەر بە سەنگەر هاورا و هاوغەم و پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە بوو ، حکومەتی داعشی تیروریستی چاوی بەو پێگە مەزنەی حیزبی و کۆمەلاییەتی بابە شێخ هەلنەدەهات و هەر زوو بە بۆمب رێژی سەیارەکەی هەوڵی تیرۆری دا ، هەر چەن بۆمبی چێندراو تەقییەوە و سەیارەکە پارچە پارچە بوو و بەرێز بابە شێخ زۆر بە توندی بریندار بوو ، بەڵام بە لوتفی یەزدان و دڵسۆزانی کوردپەروەر ئەژنۆی بە مەرگ دادا و گەڕایەوە باوەشی گەرمی نیشتمان و بنەماڵە و حیزبەکەی و بە خۆشحاڵییەوە ماندو نەناسانە درێژەدری رێگای پیرۆزی شەهیدانە.
دووبارە سپاس بۆ ماندووبونتان و تەمەنا دەکەم ماباقی حیزب و لایەنی سیاسی و مەدەنی لە خەو ڕابن و ئەم هەلە مێژووییە لە مەر داکۆکی لە مرۆڤاییەتی ، لە کورد ، لە کاروانی شەهیدان لە دەست نەدەن.
١٢/٠ ٨/٢٠ ٢١