خەبات مێدیا: دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە بەرزاییەکانی شاری سەردەشت، بریندار بوون.
خەبات مێدیا: دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە بەرزاییەکانی شاری سەردەشت، بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە بەرزاییەکانی مەرزی بێتوشی سەر بە شاری سەردەشت، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە دو کۆڵبەر بریندار بوون.
ناوی ئەو دو کۆڵبەرەی کە بریندار بوون "سۆڕان کانی ڕەشی، کە گوللە بەر سینگی کەوتووە، و جەلیل زێنی، لە کاتی هەڵاتن لە بەرزاییەکان کەوتۆتە خوارەو و بریندار بووە.
جێگەی باسە هەردوو کۆڵبەرەکە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.