خەبات مێدیا: دەنگ و ڕەنگی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە هەوڵی ئەوە دایە کە ڤاکسینی کۆڕۆنای (بەرەکەت) کە دروستکراوی خودی ڕژیمە، بە ڤاکسینێکی ک
خەبات مێدیا: دەنگ و ڕەنگی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە هەوڵی ئەوە دایە کە ڤاکسینی کۆڕۆنای (بەرەکەت) کە دروستکراوی خودی ڕژیمە، بە ڤاکسینێکی کوالێتی بەرز لەقەڵەم بدات.
لە درێژەی چەواشەکارییەکانی دەنگ و ڕەنگی ڕژیم بە دەرخستنی ئامار و زانیاری هەڵە لەپێوەند بە نەخۆشی کۆڕۆنا و ئەو ڤاکسینانەی کە بەدەستی خەڵک گەیشتووە، ئێستا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناوی (تێکشکاندنی باندێکی دروستکەر، دابەشکار و فرۆشی ڤاکسینی ساختە.
لەو ڕاپۆرتە پڕ لە چەواشەکاری٠ەدا، پەیامنێری دەنگ وڕەنگی ڕژیم ئیدیعای ئەوە دەکات کە تیمێکی چوار کەسی پێکهاتوو لە دەڵاڵەکان، کادری خزمەتگوزاری و پزیشکێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کەرەج، پووکەی ڤاکسینی ئاسترازانکا پڕ دەکەن و دەیفرۆشن بە خوازیارانی ئەم ڤاکسینە.
دەنگ و ڕەنگی ڕژیم وەک هەموو کاتێک بە سیناریۆی ناڕاستەقینە و بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ساختە، هەوڵ ئەدات تا بیروڕای گشتی بە لاڕێدا ببات، دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە بڵاوکردنەوەی ئەو شێوە ڕاپۆرتانە لەهەوڵدان تا خەڵک هان بدەن ڤاکسینی بەرەکەت بەکار بێنن.