خەبات مێدیا: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە پیتاندنی بەشێکی بەرچاو لە ئۆرانیۆم لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێران، هۆشیاری دا.
خەبات مێدیا: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە پیتاندنی بەشێکی بەرچاو لە ئۆرانیۆم لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێران، هۆشیاری دا.
لە تازەترین ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە چالاکییە گوماناویەکانی ڕژیم بۆ درووستکردنی مووشەکی ئەتۆمی، هاتووە کە: قۆناغی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆم سێهەمین قۆناغ لە چوار قۆناغی پێویستە کە ڕژیمی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ڕەئاکتۆری ئەتۆمی پێویستی پێیە.
هەواڵدەری ڕۆیتێرز نووسیویەتی: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران لە 257 گرەم ئۆرانیۆمی 20 دەرسەدی بۆ بەرهەمهێنانی 200 گرەم فلزی ئۆرانیۆمی U-235 بە شێوەی UF4ی 20 لە سەد پیتێندراو کەڵکی وەرگرتووە.
لە ئێستادا ئامریکا و ئیسراییل بە پرۆگرامێکی هاوبەش بە دوای پرۆتۆکۆڵێکی جێگرەوە لە ئەگەری شکستهێنانی دانیشتنەکانن کە بتوانن بەرنامەی وزەی ئەتۆمی ڕژیم کۆنترۆڵ بکەن.