پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی چوار هاووڵاتی کورد له‌ چه‌ند شاری کوردستان

گیرانی چوار هاووڵاتی کورد له‌ چه‌ند شاری کوردستان

خەبات مێدیا: له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیراون.

خەبات مێدیا: له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیراون.
ناوی ئەو چوار هاووڵاتیە کوردەی کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیراون، بەم شێوەیەیە: چرۆ(ژاله) ئەحمەدی، کە مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵایەتی و کلتووری زاگرۆسە لە شاری دیواندەرە.
فه‌‌‌ریار بێهنام خه‌‌‌ڵکی شاری پاوه‌‌‌، ئه‌‌‌میر هووشمه‌‌‌ند، خه‌‌‌ڵکی شاری سنه‌‌‌، و سەردار ئالانی خەڵکی شنۆ.
به‌‌‌پێی ڕاپۆرته‌‌‌کان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، چرۆ ئەحمەدیان لە ماڵەکەی دەستبەسەر کردووە و هاوکات هەندێک که‌‌‌لووپه‌‌‌لی تایبه‌‌‌تی ناوبراویان زه‌‌‌وت و لەگەڵ خۆیان بردووه‌‌‌.
جێی ئاماژەیە کە تا کاتی بڵاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سه‌‌‌ر هۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار هاووڵاتییه کوردە‌ لەبەردەستدا نییە.


3 ساڵ و 3 مانگ و 3 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی چوار هاووڵاتی کورد له‌ چه‌ند شاری کوردستان

گیرانی چوار هاووڵاتی کورد له‌ چه‌ند شاری کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن