پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامی کومیتەی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایک

په‌یامی کومیتەی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایک
کومیته‌ی ناوه‌ندی

زمان ئه‌و فاکته‌ره‌ گرنگه‌یه‌ که‌ له‌‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ڕاوبۆچوونه‌کان،ده‌ردەبرین وداخوازی وئارەزوەکان نێوان که‌سانی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کداو...

کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان! ڕێکخراوه‌‌‌ مافخواز و مرۆڤدۆسته‌‌‌کان!

 پشتیوانانی ئازادی و مافی مرۆڤ!

 زمان ئه‌‌‌و فاکته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ڕێگه‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ ڕاوبۆچوونه‌‌‌کان،ده‌‌‌ردەبرین وداخوازی وئارەزوەکان نێوان که‌‌‌سانی هه‌‌‌ر کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌یه‌‌‌کداو هەروەها په‌‌‌یوه‌‌‌ندی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌به‌‌‌ستێته‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌بێته‌‌‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌کی گرنگ و جه‌‌‌وهه‌‌‌ری بۆ رۆشنبیری و به‌‌‌ره‌‌‌وپێشچوونی شارستانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کان. مرۆڤ ده‌‌‌توانێت له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی زمانه‌‌‌وه‌‌‌ ئاخاوتن له‌‌‌سەر خۆشی و ناخۆشییه‌‌‌کانی بدات و په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و شارستانێتی و ئایینی و کلتوورییه‌‌‌کانی تێدا ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌ربکات. هه‌‌‌ر نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ریشەو بنەمای نەتەوەیی بپارێزێت پێویسته‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌ به‌‌‌زمانی زگماکی بدا و خه‌‌‌بات له‌‌‌پێناویدا بکا.

 جێگەی داخە دوژمنانی کورد له‌‌‌ هه‌‌‌رشوێنێک که‌‌‌ بۆیان گونجابێ هه‌‌‌وڵی له‌‌‌ناوبردن و سڕینه‌‌‌وه‌‌‌ی پێناسه‌‌‌و به‌‌‌ها نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تیه‌‌‌کانی کوردیان داوه‌‌‌. گه‌‌‌لی کورد به‌‌‌درێژایی مێژوو له‌‌‌خه‌‌‌بات و تێکۆشان دابوه‌‌‌،به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی پاراستنی زمان و ناسنامه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و ڕۆڵه‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌کانی به‌‌‌ڕاشکاویی و بوێریه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر ته‌‌‌وژمی نه‌‌‌یاران و ناحه‌‌‌زان وه‌‌‌ستاونه‌‌‌وه‌‌‌ و نه‌‌‌یانهێشتوه‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی نه‌‌‌هی کردن و قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌کردنی زمانی کوردی ئاسه‌‌‌واری کاریگه‌‌‌ر و قوڵ دابنێ له‌‌‌ نێو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ماندا.

ئاشکرایە‌ له‌‌‌ کوردستانی ئێران گه‌‌‌لی ئێمه‌‌‌ به‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌وامی ڕوبه‌‌‌ڕوی سیاسه‌‌‌تی نه‌‌‌هی کردن و گرنگی نه‌‌‌دان به‌‌‌ زمانی کوردی ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌و ڕێژیمی ئاخوندی له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی درێژه‌‌‌ پێدانی سیاسه‌‌‌تی جیاوازیدانان و ڕه‌‌‌گه‌‌‌زپه‌‌‌رستانه‌‌‌ی هەوڵ بۆ سه‌‌‌پاندندنی زمانی تایبەت بە نەتەوەی باڵاده‌‌‌ست ده‌‌‌ده‌‌‌داو به‌‌‌رپه‌‌‌رچی به‌‌‌هاو مافه‌‌‌کانی زمانی دایکی باقی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی ناو جوغرافیایی ئێران دەکات‌ و هه‌‌‌موو چه‌‌‌شنه‌‌‌ پلان و سیاسه‌‌‌تێک بۆ لاوازکردن و ئاسیمیله‌‌‌کردنی زمانی ئه‌‌‌و نه‌‌‌ته‌‌‌وانه‌‌‌ به‌‌‌کاردێنێ. ڕێگه‌‌‌ نه‌‌‌دان به‌‌‌ خوێندن به‌‌‌زمانی زگماکی له‌‌‌ خوێندنگاو زانستگاکان،ڕێگەگرتن له‌‌‌ چاپ‌و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی گۆڤارو ڕۆژنامه‌‌‌کان به‌‌‌ زمانی دایکی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ کوردو تورک‌و به‌‌‌لووچ و عه‌‌‌ره‌‌‌ب و تورکه‌‌‌مه‌‌‌ن نشینه‌‌‌کان، دروستکردنی کۆسپ‌و ته‌‌‌گه‌‌‌ره‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ‌فێرکارییه‌‌‌کانی تایبه‌‌‌تی زمانی دایکیی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کان، بێ حورمه‌‌‌تی و په‌‌‌ره‌‌‌پێدانی قسه‌‌‌وقسه‌‌‌ڵۆک بۆ سووککردنی زمانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی ئێران و ده‌‌‌یان سیاسه‌‌‌تی دزێوی دیکه،‌بەشێکن‌ له‌‌‌و پلانانە که‌‌‌ ڕێژیمی دەسەلاتدار بۆ نه‌‌‌هێشتنی زمانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی ئێران‌ ڕه‌‌‌چاوی ده‌‌‌کات. وشیاری و دڵسۆزی گه‌‌‌لی ئێمه‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌مبه‌‌‌ر پاراستن وگرینگی دان به‌‌‌ زمان و زاراوه‌‌‌‌کان، ڕۆژ به‌‌‌ڕۆژ پلانی دوژمنان لاواز ده‌‌‌کا و ناهێڵێ قەدەغەکردنی زمان و کلتورو هەوڵەکان بۆ لەباربردنی مافه‌‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌واته‌‌‌تیه‌‌‌کانمان سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن به‌‌‌ده‌‌‌ست بێنێ.بێگومان ڕۆژ له‌‌‌دوای ڕۆژ ئه‌‌‌رکه‌‌‌ نیشتمنیەکان له‌‌‌سه‌‌‌ر شانمان زیاتر ده‌‌‌بێ و پێویسته‌‌‌ جەماوەری کوردستان به‌‌‌وشیاریه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر پلانی دوژمنان دا ڕاوه‌‌‌ستن و درێژە بە تێکۆشان تا گەیشتن بە ئامانجەکان بدەن.


لە هەلومەرجێکدا کە خۆێندن بە زمانی کوردی لە قوتابخانەو ناوەندەکانی خۆێندن رێگەی پێنەدراوە، بەلام مامۆستایانی کوردستان ‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌خه‌‌‌بات دابوون بۆ پاراستن و گه‌‌‌شه‌‌‌کردن و فێربوونی زمانی کوردیی و شۆڕشگێڕانه‌‌‌ تێکۆشاون و ئه‌‌‌رکی نیشتمانیی خۆیان به‌‌‌ جێ گه‌‌‌یاندوه‌‌‌.هەر بۆیە مامۆستایان جێگه‌‌‌ی ڕێز و ته‌‌‌قدیرن و خه‌‌‌بات و تێکۆشانیان به‌‌‌رز ده‌‌‌نرخێنین. لەم هەلومەرجەدا داواکارین مامۆستایان له‌‌‌م خه‌‌‌باته‌‌‌یاندا زیاتر به‌‌‌رده‌‌‌وام بن و ناوه‌‌‌ند و قوتابخانه‌‌‌کان بکه‌‌‌نه‌‌‌ کانگایی فکری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و زامنکردنی زمان و کلتور و به‌‌‌هاکانی تری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یمان. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش باشترین و پڕ به‌‌‌هاترین به‌‌‌رپه‌‌‌رچدانه‌‌‌وه‌‌‌ی پلانه‌‌‌ چه‌‌‌په‌‌‌ڵه‌‌‌کانی ڕێژیمی ئاخوندیه‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌مبه‌‌‌ر سیاسه‌‌‌تی نه‌‌‌هی کردن و سڕینه‌‌‌وه‌‌‌ی زمان و کلتوره‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کانی تر له‌‌‌ ئێراندا. لە وەها هەلومەرجێکدا کە هەرەشە لە سەر زمان و نوسینی کوردیی لە پەرەستاندندایە،هه‌‌‌ر تاکێکی ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگادا به‌‌‌رپرسیاری ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ سه‌‌‌ر شان و پێویسته‌‌‌ له‌‌‌ پاراستن و گه‌‌‌شه‌‌‌کردنی زمانی دیاکی دا ڕۆڵی هه‌‌‌بێ. گه‌‌‌لی کوردو بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی وشیار و ژیرانه‌‌‌ خه‌‌‌بات دەکا له‌‌‌ پێناو به‌‌‌رزڕاگرتنی زمانی کوردی وه‌‌‌ک یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پایه‌‌‌ گرنگه‌‌‌کانی پێناسه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و دژی ئه‌‌‌و دوژمنه‌‌‌ ڕه‌‌‌گه‌‌‌زپه‌‌‌رست و داگیرکارانه‌‌‌ ده‌‌‌وه‌‌‌ستنه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامی به‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی نه‌‌‌هی کردن و له‌‌‌ناوبردن و سڕینه‌‌‌وه‌‌‌ی ناسنامه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی کوردو زمانه‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌ده‌‌‌ن. به‌‌‌خۆشحاڵیه‌‌‌وه‌‌‌ جیهان و کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی و په‌‌‌یمانامه‌‌‌ نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کان، له‌‌‌سه‌‌‌ر پرسی زمان و به‌‌‌گرینگی ناسینی زمانی دایک هه‌‌‌وڵی کارا ده‌‌‌ده‌‌‌ن و چیدی وه‌‌‌کو جاران له‌‌‌سه‌‌‌ر سه‌‌‌رکوتکردن و هه‌‌‌وڵی سڕینه‌‌‌ و یاخود له‌‌‌ناوبردنی زمانی زگماکی گه‌‌‌لان بێده‌‌‌نگی هه‌‌‌ڵنابژێرن. سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران ڕۆژی ٢١ی فێبریه‌‌‌، ڕۆژی زمانی دایک به‌‌‌رز ڕاده‌‌‌گرێ و پشتیوانی ته‌‌‌واوی خۆی له‌‌‌ خه‌‌‌بات و تێکۆشانی سیاسی و مه‌‌‌ده‌‌‌نیانه‌‌‌ی چالاکان و هه‌‌‌ڵسوڕاوانی نێوخۆ ده‌‌‌کا و خوازیاری ته‌‌‌بایی و خه‌‌‌باتی هاوبه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌ نێوان هه‌‌‌موو گه‌‌‌لانی ئێران و ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا. سازمانی خه‌‌‌بات هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک هه‌‌‌میشه‌‌‌ داکۆیکاری ماف و ئازادیه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستانه و پارێزه‌‌‌ی به‌‌‌هاو بنه‌‌‌ما سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و شۆرشی ڕەوا بۆ ڕوخانی رژیمی ئاخوندی لە ئێرانە. سه‌‌‌رکه‌‌‌وێ خه‌‌‌باتی حه‌‌‌قخوازانه‌‌‌ی گه‌‌‌لی کورد.

 بڕوخی ڕژیمی ئاخوندی پێشکه‌‌‌وێ زمانی ڕه‌‌‌سه‌‌‌نی کوردیی

کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران.

 20ی فێوریەی 2019 زایینی


5 ساڵ و 8 مانگ و 29 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی کومیتەی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایک

په‌یامی کومیتەی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن