پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندان کران

دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندان کران

خەبات مێدیا: دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی حوکمی ساڵێک زیندانی کردنیان، ڕاوانەی بەندیخانەی ڕژیم لەو شارە کران.

خەبات مێدیا: دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی حوکمی ساڵێک زیندانی کردنیان، ڕاوانەی بەندیخانەی ڕژیم لەو شارە کران.
ڕۆژی دوو شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "سیروان ئەرغەوانی" کوڕی خواکەرەم، و "فەرزاد سادقیان" کوڕی "حەبیب و خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە، بە مەبەستی جێ بە جێ کردنی سزای حوکمەکەیان ڕەوانە کران بۆ بەندیخانەی ڕژیمی ئاخوندی و لەو شارە گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری کوردپا: ئەو دوو هاووڵاتیە کوردە پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە، دەستبەسەر دەکرێن و پاشان بۆ ماوەی ٤٠  رۆژ لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوە دەبن و لە دوای ئەوە لەلایەن دادگای ڕژیمەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی دژبەری ڕژیم هەریەکەو سزای ١ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت.
ئەم دوو بەندکراوە تا کاتی ڕاگەیاندنی سزای بەندکردنیان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون.


3 ساڵ و 3 مانگ و 7 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندان کران

دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندان کران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن