پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خراپی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.

خراپی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.

خەبات مێدیا:جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ تایبەت بە کاروباری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نوێترین ڕاپۆرتی دا بارودۆخی مافی مرۆڤی لە ئێر

خەبات مێدیا: جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ تایبەت بە کاروباری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نوێترین ڕاپۆرتی دا بارودۆخی مافی مرۆڤی لە ئێران بەخراپ زانی.
ناوبراو لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەی دا باسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران کردووە کە ژمارەی بەشداری کردن 48.8لەسەد بووە و نزیک بە 13لەسەدی دەنگدان بەتاڵ بووە. بەپێی ئامارە فەرمیەکانی وەزارەتی ناوخۆی ڕژیمی ئێران، دەنگە بەتاڵەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بۆ ساڵی 1400 لەدوای ئەوەی دەنگەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی لە پلەی دوهەمدا بوو، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران 7ی پووشپەڕ، بە ئاماژە بە ڕێژەی زۆری دەنگە بەتاڵەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بۆ ساڵی 1400 لە ئێران، ووتی کە دەنگە بەتاڵەکان هۆی جیابوونەوەی خەڵک لە دەسەڵات نیە.
خامنەیی لەدوای هەڵبژاردنەکان وتی کە هەنگاوی خراپ دەنرێت، نامە دەنووسن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا قسە دەکەن، بۆ ئەوەی لەگەورەیی هەڵبژاردنەکان کەم بکەنەوە، بەڵام ئەم هەنگاوانە بێ ئاکامن و تەنیا شارەزایانی سیاسی کە ئەو هەڵبژاردنانەیان بینیوە دەزانن چی ڕویداوە.
ڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ کاروباری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ئاماژەی بە تەئیدی سەڵاحیەتی تەنیا 7کەس لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران و هەروەها ڕەدی سەڵاحیەتی 583کەس کرد و وتی لە نێوان ئەو کەسانەی تەئیدی سەڵاحیەت کراون ئیبراهیم ڕەئیسی، براوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بۆ ساڵی 1400ی ڕژیمی ئێرانە کە لە کاتی بەرپرسیارەتی ناوبراو لە وەزارەتی داد بابەتی زۆر لەپێوەند بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ باس کراوە، لەوانە لەسێدارەدانی منداڵان، ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ هەتا گرتنی خۆسەرانەی چالاکانی مەدەنی.


3 ساڵ و 3 مانگ و 6 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خراپی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.

خراپی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن