پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مردنی گوماناوی بەندکراوێکی سیاسی کوردی خەڵکی بۆکان

مردنی گوماناوی بەندکراوێکی سیاسی کوردی خەڵکی بۆکان

خەبات مێدیا: بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش چوار ڕۆژ لە بەندکرانی لە یەکێک لە بەندیخانەکانی شاری بۆکان، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی سپارد.

خەبات مێدیا: بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش چوار ڕۆژ لە بەندکرانی لە یەکێک لە بەندیخانەکانی شاری بۆکان، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی سپارد.

بەپێ ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە 26ی گەلاوێژ، بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی شۆرش خزرزادە تەمەن 42 ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی سپارد.

ناوبراو پێشتر دانیشتووی هەرێمی کوردستان بووە و ڕۆژی سێ شەممە 23ی گەلاوێژ، لەڕێی مەرزی بانەوە خۆی تەحویلی هێزەکانی سپای پاسداران داوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ شاری بۆکان.

سێ ڕۆژ دوای خۆ تەحویل دانەوەی، هەواڵ دەنێرن بۆ خانەوادەکەی کە کوڕەکەیان فەوتی کردووە و بە مەبەستی وەرگرتنەوەی جەنازەکەی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید قولی پور بکەن.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە خانەوادەکەی لە گەڕانەوە و گرتنی کوڕەکەیان ئاگادار نەبوون و دیار نیە کە مردنی ناوبراو لە بەندیخانە بووە یان لە گرتوخانەی ئەمنیەتی.


3 ساڵ و 2 مانگ و 28 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مردنی گوماناوی بەندکراوێکی سیاسی کوردی خەڵکی بۆکان

مردنی گوماناوی بەندکراوێکی سیاسی کوردی خەڵکی بۆکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن