پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری تیکۆشەرانی سازمانی خەبات لە خۆپیشاندانی بەرین لە سوئێد

بەشداری تیکۆشەرانی سازمانی خەبات لە خۆپیشاندانی بەرین لە سوئێد
هه‌واڵنێر ئارێز

بەشداری تیکۆشەرانی سازمانی خەبات لە خۆپیشاندانی بەرین لە سوئێد

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١ی خه‌‌‌رمانانی ١٤٠ ٠ ی هه‌‌‌تاوی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٢٣ی ئاگوستی ٢٠ ٢١ له‌‌‌  ٣٣هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی زیندانیانی موجاهید و زیندانیانی کورد کە لە  ساڵی ١٩٨٨دا،بە فەرمانی خومەینی و لە لایەن دەستەی مەرگی ڕژیم بەڕێوە چوو، خۆپیشاندانێکی فراوان له‌‌‌ به‌‌‌رد‌ه‌‌‌م په‌‌‌رلمانی سوئید به‌‌‌ به‌‌‌شداری ئێرانیانی ئازاد و لایه‌‌‌نگرانی سازمانی موجاهیدینی خه‌‌‌لق و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی و ئەندامانی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو. لە سه‌‌‌ره‌‌‌تادا خۆپیشاندان له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی ”مینتۆریه‌‌‌ت” ده‌‌‌ستی پێکرد و خۆپیشانده‌‌‌ران به‌‌‌ وتنه‌‌‌وه‌‌‌ی چه‌‌‌ندین دروشمی شۆڕشگێڕانە خوازیاری دادگایی کردنی سه‌‌‌رجه‌‌‌م سه‌‌‌رانی ڕژیم بوون، که لە ‌تاوانی کۆمه‌‌‌ڵکوژی زیندانیانی سیاسی ساڵی ٦٧  که‌‌‌ تێیدا زیاتر له‌‌‌ ٣٠  هه‌‌‌زار زیندانی سیاسی که‌‌‌ زۆربه‌‌‌یان ئه‌‌‌ندامی سازمانی موجاهیدین بوون به‌‌‌رپرسیاربوون.

هه‌‌‌ر له‌‌‌و خۆپیشاندانه‌‌‌دا جگه‌‌‌ له‌‌‌ په‌‌‌یامی ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانتارانی ووڵاتی سوید، پەیامی سازمانی خەبات لە لایەن کاک یەحیا ڕەسوڵی خۆێندرایەوە. جێگەی ئاماژەیە کاک جه‌‌‌لال خۆشکه‌‌‌لام ئه‌‌‌ندامی ده‌‌‌فته‌‌‌ری سیاسی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران، به‌‌‌یاوه‌‌‌ری به‌‌‌شێکی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی کومیته‌‌‌ی سوئێدی سازمان به‌‌‌شداری له‌‌‌و خۆپیشاندانه‌‌‌دا کرد. ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی سوید سەر حیزبە جیاجیاکان کە بریتی بوون لە:ماگنوس سکارشۆن، ئەلێکساندرا ئەنستریل، هانس ئه‌‌‌کلیند و شێڵ ئارن ئۆتۆسن، کەسایەتییەکانی وەک ئینگرید بینکۆرد کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی کۆڵۆمبیا، پاتریک کەنەدی نوێنه‌‌‌ری پێشووی کۆنگرێسی ئه‌‌‌مریکا و کیمو ساسی وه‌‌‌زیری پێشووی گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ و گه‌‌‌یاندنی فینلاندا په‌‌‌یامیان داو پشتیوانی خۆیان له‌‌‌ داوای خۆپیشانده‌‌‌ران کرد. هه‌‌‌ر له‌‌‌و گردبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌دا خانمی مریه‌‌‌می ڕه‌‌‌جه‌‌‌وی سه‌‌‌رۆک کۆماری هه‌‌‌ڵبژێردراوی شوڕایی میللی مقاومه‌‌‌تی ئێران به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی ئۆنلاین په‌‌‌یامێکی پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ خۆپیشانده‌‌‌ران کرد و ڕای گه‌‌‌یاند که‌‌‌ ده‌‌‌سته‌‌‌ی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ تاوان و جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی ڕژیمی ئاخوندی و قاتڵه‌‌‌کانی ساڵی ٦٧ هه‌‌‌ر له‌‌‌ حه‌‌‌وتووی یه‌‌‌که‌‌‌می ئه‌‌‌وساڵه‌‌‌دا ده‌‌‌ستی پێکرد و به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بێ تا هه‌‌‌موو سه‌‌‌رانی ڕژیم یه‌‌‌ک بە یه‌‌‌ک ده‌‌‌درێنه‌‌‌ دادگا. له‌‌‌درێژه‌‌‌ی په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌یاندا خانمی مریه‌‌‌می ڕه‌‌‌جه‌‌‌وی ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ خامنەیی و هاوکارەکانی له‌‌‌ساڵی ٦٧ دا له‌‌‌پێناوی پاراستنی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی گه‌‌‌نده‌‌‌ڵیان زیندانیانی سیاسی و هه‌‌‌زاران هاونیشتمانیان له‌‌‌سێداره‌‌‌دا، ئێستاش به‌‌‌هه‌‌‌مان  ئامانج و مه‌‌‌به‌‌‌ست سەدان هەزار کەسی بێدەرامەت لەکەنارەکانی ڤایروسی کڕۆنا ده‌‌‌کوژن.

پێویستە ڕێبەران و تاوانباران و تاوانبارانی ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن دادگایەکی نێودەوڵەتی یان دادگای گەلانی ئێرانەوە دادگایی بکرێن و سزا بدرێن ئەمە مافی گەلانی ئێرانە، مافی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و مافی موجاهیدینی خەلقە. بۆیە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە کۆمەڵکوژی 30 هەزار زیندانی سیاسی لە ساڵی ٦٧ بە جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێت ئەوەشی وت: "پێویستە کە حکوومەتەکانی ئەوروپا بە تایبەتی ده‌‌‌سهه‌‌‌ڵگرن لە سیاسەتی پشتگوێخستنی گەورەترین کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە و هاوکاری نه‌‌‌که‌‌‌ن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ڕژیمێک که‌‌‌ مافه‌‌‌کانی مرۆڤ پێشێل ده‌‌‌کات. پێویستە حکوومەتەکانی ڕۆژئاوا ڕێز لە ویستی گەلانی ئێران و بەرخۆدانی بگرن و لە وڵاتانی خۆیان و لە هیچ کۆڕێکی نێودەوڵەتیدا جەلاد ڕه‌‌‌ئیسی ئاخوند نه‌‌‌دوێنن و پێشوازی لێ نه‌‌‌که‌‌‌ن.  

لە په‌‌‌یامی سازمانی خه‌‌‌بات یشدا  وێڕای پشتیوانی له‌‌‌ داوای خۆپیشانده‌‌‌ران خوازیاری به‌‌‌رده‌‌‌وامی دادگایکردنی قاتڵ حه‌‌‌میدی نوری و سه‌‌‌رجه‌‌‌م سه‌‌‌رانی ڕژیم به‌‌‌ تاوانی کۆمه‌‌‌ڵکوژی و له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی زیاتر له‌‌‌ ٣٠  هه‌‌‌زار زیندانی سیاسی له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌کانی ڕژیم بوو.

له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی په‌‌‌یامی سازماندا هاتبوو که‌‌‌ ڕژیم هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دات به‌‌‌ چه‌‌‌ندین شێوه‌‌‌ی جیاواز ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردان له‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ی دادگایکردنه‌‌‌که‌‌‌دا بکا و پێویسته‌‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ نه‌‌‌درێ به‌‌‌ هیچ که‌‌‌س و لایه‌‌‌نێک که‌‌‌ ڕێگری له‌‌‌و دادگایکردنه‌‌‌ بکه‌‌‌ن و ئامانجی دادگایه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ ئاقاری تردا به‌‌‌رن.

له‌‌‌ به‌‌‌شێکی تری په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات دا هاتبوو که‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی زۆر له‌‌‌ ڕۆڵه‌‌‌کانی کوردستان و به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ کادر و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی قاره‌‌‌مانی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ ساڵی ٦٧ له‌‌‌ زیندانه‌‌‌کانی ڕژیم دا له‌‌‌سێداره‌‌‌دران و شه‌‌‌هید بوون. سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌ی دا داوا له‌‌‌ هەموو ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ده‌‌‌کا کە هاوکاری و پشتیوانی کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژیی ٦٧و زیندانیانی سیاسی بن، له‌‌‌ پێناوی  بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕسواکردنی حەمید نوری و تاوانبارانی دیکەی ڕژێمی ئاخوندی. ئومێدەوارین بەم زووانە  شاهیدی دادگاییکردنی ئاخوند ڕه‌‌‌ئیسی سه‌‌‌رۆکی ڕژیم و ئه‌‌‌ندامانی تری ده‌‌‌سته‌‌‌ی مه‌‌‌رگ بین لەدادگا نێودەوڵەتییەکاندا.

پاش خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ی په‌‌‌یامه‌‌‌کان خۆپیشانده‌‌‌ران به‌‌‌ ده‌‌‌وری په‌‌‌رله‌‌‌مانی سوید دا بۆ ماوه‌‌‌ی زیاتر له‌‌‌ سه‌‌‌عاتێک ڕێپێوانیان کرد و شوعاریان دژی ڕژیم و جه‌‌‌لادان دایه‌‌‌وه‌‌‌.



3 ساڵ و 2 مانگ و 26 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری تیکۆشەرانی سازمانی خەبات لە خۆپیشاندانی بەرین لە سوئێد

بەشداری تیکۆشەرانی سازمانی خەبات لە خۆپیشاندانی بەرین لە سوئێد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن