چوارشه‌مه‌ 

9 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بازاڕی دەرمان و ڤاکسێن لە ژێر دەستی سپای تیرۆریستی پاسداران.

بازاڕی دەرمان و ڤاکسێن لە ژێر دەستی سپای تیرۆریستی پاسداران.

خەبات مێدیا: نەبوونی ڤاکسێنی کۆڕۆنا، هۆی سەرەکی نەخۆشی کوشەندەی کۆڕۆنا لە ئێرانە. و خامنەیی لە بەفرانباری 1399، هێنانی ڤاکسێنی باوەڕ پێکراوی ڕاگرت.

خەبات مێدیا: نەبوونی ڤاکسێنی کۆڕۆنا، هۆی سەرەکی نەخۆشی کوشەندەی کۆڕۆنا لە ئێرانە. و خامنەیی لە بەفرانباری 1399، هێنانی ڤاکسێنی باوەڕ پێکراوی ڕاگرت.
چەند ڕۆژ پێش ئێستا هەواڵدەری حکوومی جیهانی سەنعەت دانی بەوە دا ناوە کە ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان لە ژێر فشارێکی قوڕس دان بۆ تەئیدی ڤاکسێن و دەرمانەکانی کۆڕۆنای دروست کراوی ناوخۆ، چونکە وەرگرتنی تەئیدیە لە وەزارەتی تەندروستی بەمانای دابەزینی داهاتی زۆر بۆ خاوەنی دەرمانەکانە لە ئێرانە.
ناوی کۆمپانیاکانی دروستکەری دەرمانی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران، ستادی جێبەجێ کاری خومەینی مەلعوون، و بەسەرپەرەستی محەممەد مۆخبرن، بریتین لەمانەی خوارەوە:
هێڵدینگ (کۆمپانیای دەرمانی بەرەکەت)
کۆمپانیای ئێران داروو.
کۆمپانیای دروستکردنی تەولید داروو.
کۆمپانیای کی بی سی (هەناردە)
کۆمپانیای سوبحان ئەنکۆلۆژی.
کۆمپانیای تەوزیعی ئەلبۆرز(تەوزیعی دەرمان)
کۆمپانیای سەرمایەگوزاری ئەعتەلا ئەلبۆرز
کۆمپانیای ئەلبۆرز باڵک.
کۆمپانیای دروست کردنی دەرمانی فاڕابی.
دەرمانسازی ڕازەک.
کۆمپانیای ئاتی فارمەد.
کۆمپانیای بیوسان.
کۆمپانیای ئەلبۆرز- زاگرۆس.
کۆمپانیای سەرمایەگوزاری غەدیر.
بەوتەی شارەزایان، ئەو کۆمپانیایانە لە دەورانی کۆڕۆنادا بە دروست کردنی بازاڕی ڕەشی دەرمان وڤاکسێن، قازانجی زۆریان کردووە.


2 ساڵ و 9 مانگ و 3 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بازاڕی دەرمان و ڤاکسێن لە ژێر دەستی سپای تیرۆریستی پاسداران.

بازاڕی دەرمان و ڤاکسێن لە ژێر دەستی سپای تیرۆریستی پاسداران.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن