رونکردنەوەی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆر بۆ ڕای گشتی
لە چەند ڕۆژی رابردودا باسی هەوڵی ترۆریستی بۆ سەر بهنام الله کەرم محمد ناسراوا بە (سەرکەوت) مورادی ئەندامی سازمانی خەبات لە دەوروبەری شاری هەولێر بڵاوکرایەوە کە تا ئێستا زانیاری تەواو لە بارەی ژمارەی ترۆریستان و وردەکاری تەواو لە شێوەی ئەو هەوڵە ترۆریستیە بە ئێمە نەگەیشتوە.
ئەوەی جێگەی خۆشی و پێزانینە ناوەندە ئەمنیەتیەکان و ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارمان بوون و هەوڵی جیددیان داوە بۆ پوچەڵکردنەوەی کردەوە ترۆریستیەکەو ئاشکرا کردنی ترۆریستان و گومان لێکراوان. ئاشکرایە ڕژیمی ئاخوندی و بەکرێگیراوانی بەردەوام لە هەوڵدان بۆ زەربەت وەشاندن لە پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها ترۆرکردنی تێکۆشەرانی کوردستانی ئێران و تێکۆشەرانی سازمانی خەبات، کە بە خۆشیەوە زۆربەی ئەو هەوڵانەی ترۆریستان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکان و ئاسایشی هەرێمی کوردستان پوچەڵ دەکرێنەوە.
بڕوخی ڕژیمی ترۆریست پەروەری ئاخوندی سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی گەلانی ئێران
ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
2 ی خەرمانانی 1400 کۆچی خۆری