پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی تەشکیلاتی لاوانی ناوخۆی وڵات لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێر

پەیامی تەشکیلاتی لاوانی ناوخۆی وڵات لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێر

بە ناوی تەشکیلاتی نهێنی ناوخۆیی سازمان و ژمارەیەک لە لاوانی خۆبەخش بۆ خەبات و تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،

بە ناوی تەشکیلاتی نهێنی ناوخۆیی سازمان و ژمارەیەک لە لاوانی خۆبەخش بۆ خەبات و تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بۆ سەرخستنی نرخە ئینسانی و نیشتمانیەکان و وەدی هاتنی ئازادی و مافەکانی مرۆف و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد، پەیمانمان بۆ هاوکاری و کاری تەشکیلاتی لە گەڵ سازمانی خەبات تازە دەکەینەوە و بۆ بە جێهێنانی ئەرکی نەتەوایەتی و فەرمانی حیزبی، ئەوپەڕی هەڵ و حەرەکەتمان بە کار دەهێنین. سازمانی خەبات تەشکیاتێکی سیاسی و تێکۆشەرە، بە پێشینەیەکی پتر لە ٤١ سال خەباتی رامیاری و پێشمەرگانە لە دژی ڕژیمی ستەمگەری ئاخوندی و هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی نەتەوەکەمان دەدا. لە کاتیکدا یادی دامەزرانی سازمانی خەبات بەڕێوەدەبەین و پێشینە وموبارەزەی دەنرخێنین کە تروسکەی هیواداری بۆ رزگار بوون دەبیندرێ و شنەی ڕزگاری وڵات وا دەشنێتەوەو مژدەی هەوڵەکانی ڕۆشنگەرانەی چینی لاو و ئازدیخوازان و ڕووخانی ئەهریمەنی سەفەوی سەردەم دێتە گوێ. وا شەپۆلی ناڕەزایەتی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و کوردستان و گوشاری وڵاتانی جیهان و ڕیسوا بوونی سات بە ساتی سیاسەتە نەگریسەکانی رژیم و هەوڵی چین و توێژەکانی خەڵک بۆ نیشاندانی سەرچاوەی نەهامەتیەکانی وڵات کەوتۆتە سەرتل و ڕیگای فەریحانی خۆی.
بێگومان چینی وەزاڵە هاتوو و جیلی لاوی نوێ وەها دەسەڵاتیکی ڕەش و خوێنمژ دەڕوخێنێت و ڕێگا بەستەمگەر و دواکەوتووان نادات کە چێتر سامان و سەرمایەی وڵات بە تاڵان ببن و لاوان لە دواکەوتووییدا حەشار بدەن.
ڕۆچنەکانی پڕشنگداری هیواداری و ئازادی، کۆشکی زۆرداران دادەڕمێنێت و بەرەی ئازادیخوازان هاوڕێ لە گەڵ کۆمەڵگای جیهانی بۆ بەدەستهێنانەوەی مافە زەوتکراو و سامانە دزراوەکانی نیشتمان هەوڵ و هەنگاویان دەست پێدەکەنەوە....
لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەبات بە ڕێبەری مامۆستای نەمر شێخ جەلالی حوسێنی دەستی هاوڕێیانمان لە سازمان دەگوشین و بڕیار ئەدەین بۆ درێژەدان بە خەبات دژی رژیمی پەت وسی پەت وسێدارە هەردەم ئامادەبین و وافادارانە ئەرکە سازمانیەکانمان بە جێ بهێنین.
بژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیڕان
سەرکەوتوو بێت ڕێگای شەهیدانی کوردستان
نەمان و ڕیسوایی بۆ رژیمی ئاخوندی
تەشکیلاتی ناوخۆیی سازمانی خەبات
4ی خەرمانانی 1400


3 ساڵ و 2 مانگ و 26 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی تەشکیلاتی لاوانی ناوخۆی وڵات لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێر

پەیامی تەشکیلاتی لاوانی ناوخۆی وڵات لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن