خەبات مێدیا: عەزیمە ناسری چالاکی بواری ئافرەتان، گواسترایەوە بۆ بەندی ئافرەتان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ.
خەبات مێدیا: عەزیمە ناسری چالاکی بواری ئافرەتان، گواسترایەوە بۆ بەندی ئافرەتان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ.
ڕۆژی پێنج شەممە 4ی خەرمانان، عەزیمە ناسری چالاکی بواری ئافرەتان و خەڵکی بۆکان، لەدوای مانگێگ لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندی ئافرەتانی بەندیخانەی ورمێ.
هەواڵدەری هەنگاو: بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناسری، ئەم چالاکە کوردە لە ماوەی دەسبەسەر کرانەکەیدا بێبەش کرابوو لە دەست ڕاگەیشتن بە وەکیل و بەکارهێنانی دەرمانەکانی، و هەروەها ناوەندە ئەمنیەکان عەزیمە ناسریان بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان، تاوانبار کراوە.