خەبات مێدیا: کۆرۆنا نرخی تێچووی ژیانی خەڵکی زیاد کردووە، لە زۆربەی وڵاتان دەوڵەت لەڕێی هاوکاری داراییەوە یارمەتی خەڵکیان داوە بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی کۆڕۆنا، بەڵ
خەبات مێدیا: کۆرۆنا نرخی تێچووی ژیانی خەڵکی زیاد کردووە، لە زۆربەی وڵاتان دەوڵەت لەڕێی هاوکاری داراییەوە یارمەتی خەڵکیان داوە بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی کۆڕۆنا، بەڵام لە ئێرانی بندەستی ئاخوندان دۆخەکە جیاوازە.
دەستفرۆشان و کرێکارانی وەرزیی زیان لێکەوتوترین کەسانی ئەو بارودۆخەن لەو وڵاتەدا، دەستفرۆش و کرێکارە وەرزیەکان کەپێش هاتنی کۆڕۆناش ژیانیان زۆر زەحمەت بەڕێ دەچوو، لە 20ی مانگی ڕابردووەوە، ژیانیان خراپتر لە جاران تێدەپەڕێت.
هەواڵدەری تەسنیم ڕۆژی یەکی خەرمانان، لەزاری کرێکارێکی وەرزی شارەوانی ئەردەبیلەوە نووسی: لەگەڵ ئاماژە بە وتەی ئەندامانی شۆرای ئەو شارە کە قەرار بوو حەقدەستی کرێکاران هەتا 31ی گەلاوێژ بدرێتە کرێکاران و کارمەندان، دەڵێت کە ئەوان بەردەوام چاوەڕێی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانەنن، ئەمە لەحاڵێکدایە کە هیچ شێوە خزمەت یان حەقدەستێک نادرێتە ئەم کرێکارانە، و لە سیستمی حکومەتی ڕژیمی ئاخوندی دا کرێکارانی وەرزی هیچ پشیوانیەکیان نیە.
عەلی بابایی بەرپرسی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی مەجلسی ڕژیم وتویەتی: زیاتر لە 2ملوێن کرێکاری بیناسازی وەرزی ماوەی 18مانگە بەهۆی کۆڕۆناوە بێکارن و ئەم کەسانە تەنانەت بیمەش نەکراون.