پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزباییی سکرتێری گشتی بە بۆنەی ٤١یه‌که‌مین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات

پەیامی پیرۆزباییی سکرتێری گشتی بە بۆنەی ٤١یه‌که‌مین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات
بابەشێخ حوسەینی

هاونیشتمانی تێکۆشەر!
کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی!


هاونیشتمانی تێکۆشەر!

کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی!

زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەرانی شۆڕشگێڕ!

سەرەتا پیرۆزبایی گەرمتان پێشکەش دەکەم بە بۆنەی چل و یەکەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات، بە ناوی سازمانی خەباتەوە دڵنیاتان دەکەمەوە کە سازمانی خەبات وەک هەمیشە سەنگەری تێکۆشان و بەرخودان دەبێ‌ لە بەرانبەر داگیرکەران و ستەمگەران و دیکتاتۆراندا. بە پێویستی دەزانم باسێکی کورت لە سەر فەلسەفەو ئامانج و هۆی پێکهاتنی سازمانی خەبات باس بکەم دامەزرانی سازمانی خەبات لە هەلومەرجێکدا بوو کە خومەینی فەرمانی جیهاد و شەڕی دژی گەلی کورد ڕاگەیاند و کوردستان کەوتبوە بەر پەلامارو هێرشی پاسدارو هێزی چەکداری ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو. بەو پێیە یەکێک لە هۆکانی پێکهاتنی سازمانی خەبات،بە مەبەستی بەره‌‌‌نگاریکردن بەرانبەر ستەمکاری ودیکتاتۆری و خۆسەپێنیدا بوو.
سازمانی خەبات لە ناو جەماوەری کوردستان و لە سەر دەستی چەندین کەسایەتی و تێکۆشەری گەلی کوردو بە ڕێبەرایەتی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی دامەزراو پێکهاتنیشی زەرورەت و پێویستیی مێژوویی بوو. سازمانی خەبات لە ناوخۆی کوردستان و بە پشت بەستن بە جەماوەرو بە بیروباوەڕی نەتەوەیی و دوور لە ڕێنوێنی بێگانەو خارجیی دامەزرا.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران  خاوەن خەت و بەرنامەیه‌‌‌کی نەتەوەیی و نیشتمانی بووەو هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە ئەوە ڕێبازی بووە، تەنانەت ئەو چەند ساڵەی کە بە ناوی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران تێکۆشاوەو بە تایبەت لەو ساڵانەی دوایشدا کە بە ناوی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران تێکۆشانی درێژە پێداوە، بەردەوام بووە لە ئەرکی پیرۆزی شۆڕش و موبارزە لە پێناو هاتنە دیی ئامانجەکانی تێکڕای چین و تۆێژەکان و هەموو پێکهاتە فکری و ئایینیەکانی کوردستان.

سازمانی خەبات خاوەن ڕێبازو خەتی نەتەوەیی و نیشتمانیەو  ئامانجی سەرکی هەوڵ بۆ یەکدەنگی دروست کردن و پێکەوە کارکردن و لێک گەیشتنی تێکڕای بیروباوەرو فکرەکانه‌‌‌ و له‌‌‌سه‌‌‌نگه‌‌‌ری نەهێشتنی هەستی خۆسەپاندنی فکری و ئایینی و قۆرغ کردنی دەسەڵات لە دەست چینێک و باوەڕێکی دیاریکراو دایه‌‌‌. خەتی نەتەوەیی و نیشتمانی خەتێکی سەردەمیانەیەو بەربەرست دروست دەکا لە بەر دەم کەسانێک کە هەوڵ دەدەن جیاوازی مەزهەبی و ئایینی،جیاوازی چینایەتی،جیاوازی ڕەگەزی پەرە پێ‌ بدەن.

ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی جەماوەر بەرەو ئاشتەوایی و هاوکاری و هاودەنگی هان دەدات، بە شێوەیەک کە باوەڕەکان و جۆری بیرکردنەوەکان نەبنە بەربەست لە حاست ئەرک و خزمەتە نیشتمانیەکاندا. سازمانی خەبات پێ‌ وایە موسڵمان و یا چەپ و غەیرە موسلمان، شیعەو سوننی، ئەهلی حەق و یەهودی و مەسیحی و بەهایی، لە کوردستاندا خاوەن بەش و هاوچارەنووسن و هەموو پێکەوە تواناکانیان بۆ خزمەتی نیشتمان و بەرەوپێشبردنی بەکار بێنن و نابێ‌ هیچ کات ڕێگە بدرێ‌ کوردستانی ئێران، وە بە شێوەی گشتی سەرانسەری ئێران لە داهاتودا بکرێتە مەیدانی جەنگی ئایینی و مەزهەبی و خۆ فەڕز کردنی ئەم باوەڕ بە سەر باوەڕێکی دیکەدا.

کارو چالاکی دڵسۆزانەو پاکی سیاسی و پێشمەرگانەی سازمانی خەبات لە ماوەی چل و یەک ساڵدا و چاوپۆشی لە قازانجی سازمانی لە پێناو قازانج و بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە سازمانی خەبات خاون پرنسیپ و خاوەن بەرنامەیەو بە حەق بۆ خزمەتی جەماوەری کوردستان و بۆ دابین کردنی ئازادی و بەختەوەری کۆمەڵگەی کوردەواری پێکهاتوە.

شۆڕشی خاوێن وهەڵوێست و سیاسەتی دروست و سنوور دانان لە نێوان شۆڕشگێڕ و دژە شۆ٠رش و سنوور دیاری کردن لە نێوانی لە گەڵ دوژمن و داڕشتنی ئیستراتیژیک و بنەڕەتی لە کاری شۆڕشگێڕانە لە شوناسەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانە. هیچ وولاتێکی بێگانەو هیچ دەسەڵاتێک نەیتوانیوە کارێگەری هەبێ‌ لە سەر سیاسەت و تێکۆشانی سازمانی خەبات و لە پێنجی خەرمانانی ساڵی ١٩٨٠  زایینی تا ئێستا هیچ دژمنێک نەیتوانیوە کەڵک لە سازمانی خەبات بۆ زیان گەیاندن بە هیچ لایەن و هیچ پێکهاتەیەک وەرگرێ‌. ووت وێژ و دانوستان لە گەڵ ڕژیمی ئاخوندی بە خەتی سوور دەزانین کە ئەو بڕیاڕەی هەڵقوڵاوی فەلسەفەو بنەڕەتی شۆرشگێرانەیەو لە ئاکامی سیاسەت و بریاڕی دژمنە بۆ وێران کردنی کوردستان و تەفروتونا کردنی گەلی کورد، و بە شێوەێکی بەرینتر بۆ وێرانکردنی ئێران بەگشتی و لە ناوبردنی تەدریجی و قۆناغ بە قۆناغی خەڵکی ئێرانە.

باس کردنی ئەوانەی سەرەوە، شیکردنەوەو خستنە ڕووی فەلسەفەو بنەڕەت وهۆی پێکهاتنی سازمانی خەبات و ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی و شێوەی کارو هەڵسوڕان و خزمەت بە گەلی کوردو شۆرشی ڕەوا بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی لە ئێرانە. بەو بنەماو پێناسە سەرەتاییانەی باسم کردن بوونی فەلسەفەو  ڕەسەنیەتی سازمانی خەبات وەک یەکێک لە ڕەواترین و خاوەن بەرنامەی دروستی سیاسی و هەڵقوڵاوی ئیرادەو ویستی بەشێکی بەرچاوی جەماوەری کوردستانەو هەر بۆیە کارو هەڵسوڕان بۆ چالاک کردنی زیاتر و پارێزگاری لە مەوجودیەت و مانەوەی لە مەیدانی کاری سیاسی و شۆڕشگێڕانەدا ئەرکێکی پیرۆزەو خزمەتە بە ڕەوتی دیموکڕاسی ودابین کردنی ئازادی لە کوردستاندا.هەروەها فیداکردنی گیانی دەیان ڕۆڵەی قارەمان و سەرکردەی پێشڕەوی کوردایەتی و ئازادیخوازی سەڵماندی کە سازمانی خەبات، چه‌‌‌نده‌‌‌ پێداگره‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر جێبه‌‌‌جێکردنی ئه‌‌‌کانی.

هاونیشتمانیانی هێژا!

ئامادەبوانی بەڕێز!

ڕۆژی پێنج شەممە ٤ ی خەرمانان کابینەی ئاخوند ڕەئیسی لە لایەن مەجلیسی ڕژیم متمانەی وەرگرت.هەموو دەزانین کە ئاخوند ڕەئیسی یەکێک لە ئاخوندە نزیکەکان و هاوکارەکانی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمە کە بە دیاری کردنی ناوبراو بۆ سەرۆک کۆماری ڕژیم، سێ‌ کوچکەی دەسەلات یەکیان گرت و تەواوی پێکهاتەو ئورگانەکانی ئیجرایی و قانون دانان و قەزایی لە دەست مۆرە دیارەکانی خامنەییەو تاوانبارەکان و جەللادەکانی قەتڵوعام کردنی زیندانیانی سیاسی و شۆڕشگێڕانی موجاهیدین و تێکۆشەرانی کورد، ئێستا ئەهرومی دەسەڵاتیان بە دەستەو هەموو لە ژێر دەستی خامنەیی و موجتەبای کوڕیدان.

بە یەک دەست بوونی سێ‌ کوچکەی سیستم و پێکهاتەی دەسەڵات، هەلومەرج لە ئێراندا خراپتر دەبێ‌ و خەڵک زیاتر لە ڕابردوو دەکەونە بەر هێرش و سەرکوت و شکەنجەو، ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەران زیاتر پەرەدەستێنێ‌ و ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم دەست ئاوەڵە تر دەکرێن بۆ ئەوەی ژیانی ڕۆژانەو سات بە ساتی خەڵک بخەنە بەر چاودێری کردن. سەرکوت و چەوساندنەوەی زیاتری جەماوەر لە بەرنامە و کارە بنەڕەتیەکانی ئەم  پێکهاتە حوکمڕانیە دیکتاتۆریەدا دەبێ‌ و سیاسەت و کار کردیان لە سەر ئەو بەراوردو بیرکردنەوە دیکتاتۆرانەیان دادەڕێژن کە کوشتن و لە ناو بەردنی ئەو کەسانەی دژایەتی دەسەلات دەکەن هۆی مانەوەی دەسەلاتی دواکەوتوو دیکتاتۆریانەو هەر بۆیە هیچ سنوور و بەربەستێک لە بەردەم خۆیان نابینین بۆ تاوانکاری و لە پێناو مانەوەی دەسەڵات.

دەسەلاتداران ئەو ڕێچکە پیس و پۆخڵەی کە هەر لە سەرەتاوە خومەینی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی گرتیە بەر کە دو نمونەی ئەو سیاسەتی پاکتاوکردنی موخالفان، فەرمانی جیهاد بۆ سەر خەڵکی کوردستان و فەرمانی قەتڵو عامی زیاتر لە ٣٠ ٠ ٠ ٠  هەزار زیندانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ کۆچی خۆری بوو.لەم کاتە حەستەم و مێژووییەدا جەماوەری ئێران بە یەکگرتوویی و بە خەباتی یەکانگیر دەتوانن بەربەستێکی ئاسنین بن لە بەرانبەر سەرکوت و چەوسانەوەو بە ناڕەزایەتی سەرانسەری دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی بڕوخێنن.  هاک کرانی دوربینەکانی زیندانی ئەوین و لێدان و شکەنجەی زیندانیان لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم، هێرشی بەکرێگیراوانی ڕژیم بۆ سەر خولەفای ڕاشیدین و خێزانی پێغەمبەری ئیسلام دژایەتی کردنی بەرنامە بۆ داڕی٠ژاوی دەسەلات بۆ سەر هاووڵاتیانی سوننی لە ئێران، وێران کردنی شۆێنی ژیانی بەهائیەکان لە (ایول) لە ئوستانی مازندەران و داگیرکردنی موڵک و ماڵەکانیان و سەرکوتی کرێکاران و جوتیاران و سەرکوتی پێکهاتە نەتەوەییەکان لە ئێران و بە تایبەت نەتەوەی کوردو کوشتنی کۆڵبەران و برسی کردنی خەڵکی ئێران و دزی و فەسادی بەرپرسان و گەندەڵی و پەرەپێدانی فەسادی کۆمەڵایەتی بەرهەمی ٤٣ ساڵ دەسەلاتی ئاخوندی بووە حکومەتی ڕەئیسی زیاتر لە ڕابردوو پەرەی پێدەدا.

یەکێکی دیکە لە ئامانجە چەپەلەکانی دەسەڵاتداران، کار نەکردن و ڕیگری نەکردن بۆ بڵاو بونەوەی نەخۆشی کۆڕونا لە ئێران و بێ‌ دەربەستیان بە مردنی خەڵکی بێ‌ تاوان بووە.ئاخوندەکان نەخۆشی کۆڕۆنایان وەک هۆیەک بۆ بێ‌ دەنگ کردنی جەماوەری ئێران و کەم کردنەوەی ناڕەزایەتیەکان بەکار هێنا.بە داخەوە کۆڕۆنا تا ئێستا بۆتە هۆی مردنی زیاتر لە ٣٠ ٠  هەزار دانیشتووی ئێران و دەسەڵاتداران لە سەرویانەوە خامنەیی گرینگی بە چارەسەرەکان و هێنانی واکسین لە وولاتانی دیکە نادەن و دەبێ‌ واکسینی ناوخۆیی بەرهەم بهێنن.

ڕێبەری ڕژیم لە سەرەتادا ڕایگەیاند ڕێگە بە هێنانی واکسین لە ووڵاتانی ئەمریکاو ئینگلستان نادرێ‌ و بەم دواییانەش لە بە هۆی فشاری ناوخۆیی ڕایگەیاند کە هێنانی واکسین لە وولاتانی دیکە ڕێگە پێدراوە. سیاسەت و کردەوەی دژمنانەی دەسەڵاتداران لە حاست وایرۆسی کوشەندەی کۆڕۆنا دەرخەری بی دەربەستی و دژمنکاری ئاخوندەکان بەرانبەر جەماوەری ئێرانە. سیاسەتی خارجی و دەرەوی ڕژیم هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا پشتی بە هەرەشەو ئاژاوەگێڕی لە وولاتانی ناوچەکەو  جیهان بستبوو سەرمایەی خەڵکی ئێرانی بۆ پێکهاتنی گروپ و تاقمە ترۆریستیەکان و خەرجی مانەوەو بەردەوام بوونیان و کردەوە ترۆریستیەکانی خەرج کردوە بێگومان لە ڕۆژان و مانگەکانی داهاتوو بە بونی ئەم پێکهاتە قاتڵ و جینایەتکارەی دەسەڵات، شاهیدی کردەوەی ترۆریستی دەست و پێوەندەکانی ئەو ڕژیمەو دەست تێوەردانیان لە کاروباری ووڵاتانی ناوچەکەو شەرخوازی لە ناوچەکەدا دەبین.

 بە ناوی سازمانی خەباتەوە داوا لە هێزە سیاسەکانی کوردستانی ئێران دەکەم هاودەنگی و هاوکاریەکانمان لە سەر خەبات بۆ ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و خەبات بۆ دابین کردنی مافەکانی گەلی کورد یەک بخەین و ئەو دوو خاڵە بنەڕەتیە کە بریتیە لە ڕوخانی ڕژیم و مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئێراندا بکەینە بنەمای کارکردنمان. هەروەها داواکارم هێزو لایەنەسیاسیەکانی کوردستانی ئێران  هاوشێوەی سازمانی خەبات، هاوکاری کردن و هاوبەشی کردن لە گەڵ ئوپۆزیسیۆنی ڕژیم واتە سازمانی موجاهیدینی خولقی ئێران و شوڕای میللی مقاومەتی ئێران ڕەوتی روخانی ڕژیم خێراتر بکەین و هەروەها بۆ پێکهاتن و دامەزراندنی حکومەتی سکۆلارو دیموکڕاتیک لە ئێران تێ‌ بکۆشین.

لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەم بە بۆنەی ٤١ یەکەمین ساڵیدای دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.

 سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

 ٥ ی خەرمانانی ١٤٠ ٠  کۆچی خۆری


3 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزباییی سکرتێری گشتی بە بۆنەی ٤١یه‌که‌مین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات

پەیامی پیرۆزباییی سکرتێری گشتی بە بۆنەی ٤١یه‌که‌مین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن