خەبات مێدیا: دوو کۆڵبەری کورد لە سنوری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم، بریندار بوون.
خەبات مێدیا: دوو کۆڵبەری کورد لە سنوری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم، بریندار بوون.
ڕۆژی سێ شەممە 9ی خەرمانان، هێزەکانی سەرسنووری ڕژیم لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکردووە و بەو هۆیەوە دوو کۆڵبەر بەناوەکانی بەهمەن کەریم پەنا خەڵکی بانە، و ئارمان ڕەسووڵی خەڵکی شاری بۆکان، بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو، لەئێستادا ئەم دوو کۆڵبەرە گوازراونەوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە و بەپێی هەواڵەکان بەهمەن کەریم پوور دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.