خه‌بات مێدیا: له ئاکامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێکی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له ڕێگه‌ی نێوان مەریوان_کامیاران، زیاتر له ١٩ که‌س گیانیان سپارد و ٩ که‌سیش بریندار بوون.
خه‌بات مێدیا: له ئاکامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێکی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له ڕێگه‌ی نێوان مەریوان_کامیاران، زیاتر له ١٩ که‌س گیانیان سپارد و ٩ که‌سیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱۱ی خەرمانانی ۱۴۰۰ی کۆچی خۆری, پاسێک لە ڕێگەی نێوان مەریوان و کامیاران، به‌هۆی پوکاوی وخراپی ڕێگەو بان وه‌رگه‌ڕاو قوربانی گیانی لێ که‌وته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان، خەڵکی گوندی پیرسەفای مەریوان بە پاسێک بۆ زیارەتی وەیس قەرەنی (حەزرەتی وەیس) لە نزیک کرماشان، رۆیشتوون، بەڵام پاسەکەیان لە نزیک گوندی تفێن لە دۆڵی پاڵنگان وەرگەڕاوە و کەوتووەتە نێو رووبارێکەوە، و هەر بەپێی ئەو زانیاریانە ١٩کەس لە سەرنشینەکانی ئەو پاسە گیانیان سپاردووە.
بەپێی وتەی حوسەین ئەشتەری فەرماندەی (ناجا)ی رژیم، زۆربه‌ی ڕێگاو بانه‌کانی ئه‌و ناوچانه ڕوخاون و تاکو ئێستا چاک نه‌کراون، که به‌داخه‌وه ساڵانه چه‌ندان کاره‌ساتی دڵته‌زێنی هاتوچۆ له‌و ناوچانه ڕوو ده‌دات.
بەشی هاتووچۆ و تەنانەت هاتووچۆی پاسەکانی بەینی شاری, بەشێکی پوکاوەو زۆرتر لە دە ساڵە کە نوێ نەکراونەتەوە.
کەریمی سەنجەری، پسپۆڕی بەشی پیشەسازی ماشین پاش ئەم ڕووداوه نوسی: نزیک بە ۳۰۰ هەزار ماشینی پوکاوی تیجاری کە شەست لە سەدی ئەوانە پێک دێت له ئۆتۆمبێلی سه‌فه‌ری و هاتوچۆ له نێوان شاره‌کان و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان، به‌هۆی خراپی ڕێگاوبان و خراپی ئۆتۆمبێله‌کان خه‌ته‌ری گیانی بۆ سه‌ر موسافیره‌کان دروست ده‌که‌ن.