خەبات مێدیا: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت کە توشبوون بە نەخۆشی "دمانس(demens) ( نەخۆشی لەبیرچونەوە) بەشێوه‌یه‌کی به‌رچاو له به‌رزبوونه‌وه دایه و بۆ ساڵه‌ک
خەبات مێدیا: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت کە توشبوون بە نەخۆشی "دمانس(demens) ( نەخۆشی لەبیرچونەوە) بەشێوه‌یه‌کی به‌رچاو له به‌رزبوونه‌وه دایه و بۆ ساڵه‌کانی داهاتوو تا ساڵی ٢٠ ٣٠ ئه‌م ڕێژه‌یه له سه‌دا ٤٠ زیاد ده‌کات، و هەروەها دەڵێت کە تاکو ئێستا نزیک به ٤٨ ملیۆن که‌س دوچاری ئه‌م نه‌خۆشیه بوون.تدروس ئادهانوم، بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند که بارودۆخ و به‌خێوکردن و چاودێری له که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی "دمانس" ئه‌بێ باشتر بکرێ تاکو ئه‌و که‌سانه، که‌سانی ده‌وروبه‌ریان به‌جێ نه‌هێڵن و له کۆمه‌ڵگا دورنه‌که‌ونه‌وه.ناوبراو هەروەها ده‌ستخۆشی له چاودێری و پلانی ستراتیژی ده‌وڵه‌تی ئا‌ڵمان لە توشبووانی ئەو نەخۆشیە کرد و ڕایگه‌یاند که ئامانجی هەموو وەڵاتان ئەبێ ئەوە بێت که چاودێری و خزمه‌تی که‌سانی به‌ساڵاچوو بکه‌ن تا ئه‌وانه له کۆمه‌ڵگا دانه‌بڕێن.
خاتوو سیه‌ر، کارناسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کاتی پێشکەشکردنی جوابی لێکۆڵینەوەکان دا ئاماژەی بەوە کردووە کە بە پاڕاستنی هەندێک ڕەهەندی وەک: شێوەی ژیانی تەندروست، پێوەندی کۆمەڵایەتی و عاتفی، په‌روه‌رده و زانیاری بە جێ لە پێشگیری کردن لە توش بوونی کەسانی بە تەمەن و تووشبوانی نه‌خۆشی "بیرچونەوە" کاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێ له که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کان و ڕێژەی توشبوون بەم نه‌خۆشیه.
نەخۆشی "بیرچونەوە" کاریگه‌ری وەکو گۆڕانی ڕەفتار، تێکچوونی باری دەرونی، قسە کردن و ناجێگیری له هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌خۆشه‌کان دروست ده‌کات و تووشی خه‌مۆکی، سترێس، ڕاڕایی و گومانیان ده‌کات له قسه‌کردن و ناسینه‌وه‌ی که‌سه نزیکه‌کانیان، و خه‌م و ئازاره‌کانیشیان له‌وه‌ی که ناتوانن به‌باشی قسه بکه‌ن و مه‌به‌ستی خۆیان بگه‌یه‌نن زۆرجار به گۆڕینی باس و پێکه‌نین یاخود گریان ده‌رده‌بڕن.
هۆکارەکانی توشبوون بەم نەخۆشیە: کێشەی ترۆئیدی، کەمی ڤیتامین، کاریگه‌ری ده‌رمان، خەمۆکی،سترێس، چڵک کردنی ده‌ماره‌کان، جەڵتەی مێشک، پارکینسۆن و هەندێک کێشەی پزیشکی و تەندروستی دیکەیە.
دمانس (demens)، بە گشتی لەگەڵ "بیر چونەوە" یەکن و لە حاڵێکدا کە "بیرچونەوە" ژێر مەجموعەیێک لەم سەندرۆمەیە لە نێوان ٦٠ بۆ ٨٠ کەس دەرکەوتوە کە " دمانس " بە "بیرچونەوە" کۆتایی پێ دێت.