پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ژنێک لەلایەن هاوسه‌ره‌که‌ی و خه‌زوریه‌وه‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت

ژنێک لەلایەن هاوسه‌ره‌که‌ی و خه‌زوریه‌وه‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت
هه‌واڵنێر ئارێز

 خەبات مێدیا: بەپێی ئەو هەواڵەی لە ناوخۆ بە خەبات مێدیا گەیشتووە، ژنێک بەناوی سۆیبە فکری خەڵکی گوندی (کەشەنێ)ی سەر بە شاری بانە لەلایەن مێردەکەی و خه‌‌‌زوره‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ سه‌‌‌خترین شێوه‌‌‌ ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ ده‌‌‌کرێ. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێرد و باوکی مێردەکەی سۆیبە بەناوەکانی کەریم عەبدوڵا پوور و هەمزە عەبدوڵا پوور، بە سیمی برق لێی دەدەن و ئه‌‌‌شکەنجەی دەکەن، هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، مێردی و خەزووری سۆیبە فکری بە سیمی برق بەمەبەستی کوشتن ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ی ده‌‌‌که‌‌‌ن، بەجۆرێک کە شوێنی لێدان بە جەستەی سۆیبەوە دیارە و هەموو لەشی ڕەش و شین بووەتەوە. پاش ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و لێدانی زۆر لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەکی جۆری تاپڕ تەقەی لێدەکرێت و دەستی به‌‌‌ سه‌‌‌ختی بریندار دەبێت. ئه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین جار نیه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و ئافره‌‌‌ته‌‌‌ گه‌‌‌نجه‌‌‌ به‌‌‌م شێوه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی هاوسه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌وه ئازار ده‌‌‌درێت. سۆیبه‌‌‌ی ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٣٠  ساڵ ئه‌‌‌رکێکی زۆری له‌‌‌سه‌‌‌ر شان بووه‌‌‌ و به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی دڕندانه‌‌‌ ئازار دراوه‌‌‌.

هه‌‌‌ر له‌‌‌م په‌‌‌یوه‌‌‌نده‌‌‌ دا هەواڵدەری هەنگاو بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ : سۆیبە، بەمەستی چارەسەری دەرمانی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری تەورێز و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی دایە، و ئەگەری هەیە دەستی ببڕدرێتەوە. سۆیبە فکری، ١٠  ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ ئەو پیاوە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی سێ منداڵە.


3 ساڵ و 2 مانگ و 15 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژنێک لەلایەن هاوسه‌ره‌که‌ی و خه‌زوریه‌وه‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت

ژنێک لەلایەن هاوسه‌ره‌که‌ی و خه‌زوریه‌وه‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن