رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی١٣٩٧ دایکە مەعسووم ساعیدی خەڵکی شاری سەقز ، دایکی شەهید خالید عەبدوڵڵازادە و هەروەها خاتوو فاتم عەبدوڵلا زادە
رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی١٣٩٧ دایکە مەعسووم ساعیدی خەڵکی شاری سەقز ، دایکی شەهید خالید عەبدوڵڵازادە و هەروەها خاتوو فاتم عەبدوڵلا زادە بەرپرسی رێکخستنی ئەندامان و لایەنگرانی سازمان لە شاری سلێمانی لە تەمەنی ٨٥ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.
دایکە مەعسوومە لە ریزی دایکە شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەرەکانی کوردستان بوو کە بە منداڵەکانی بە هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیەوە گۆش کردبوو و خۆشی بۆ ساڵیانیکی دوردرێژ لە ناو بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە خزمەتی کردبوو.
بهو بۆنهوه وێڕای هاوخهمی زۆرمان پرسهو سهرهخۆشی خۆمان لە خاتوو فاتم عەبدوڵلا زادە و کور و کچەکانی دەکەین و لهخوا داواکارین به بهههشتی بهرین شادبێ. رهحمهت و لێبوردهی بۆ ئهو خۆشهوێستهو، خۆڕاگری و پاداشی بێ بڕانهوه ش بۆ کهس و کارانی داواکارین.
انا للە و انا الیە راجعون