سازمانی خەبات ی کوردستانی ٠Š٠”ێران کومیتەی ناوەندی
هاونشتمانیانی تێکۆشهری کوردستان!
ووڵاتان و ڕێکخراوە جیهانیە مرۆڤدۆستەکان و هێزی هاوپهیمانان له عێراق!
موحەممەد پاکپور فەرماندەی هێزی ووشکانی سپای پاسداران، هەڕەشەی کردوە کە هێرش دەکەنە سەر بنکەی هێزەسیاسیەکانی کوردستانی ٠Š٠”ێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ٠Š٠”ێمە پێمان وایە هەڕەشەی نوێ فەرماندەی زەمینی سپای پاسداران کاردانەوەو نیگەرانیە بەرانبەر نارەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران لە دەسەڵات کە بە شێوەێکی بەرچاو پەرەی سەندوە، بە تایبەتی جەماوەری کورد لە بەرانبەر سیاسەتی سەرکوت و هەڕشەی ٠Š٠”اخوندەکان خۆڕاگری دەکەن و لە بۆنە جیاجیاکان و لە هەر دەرفەتێک بۆیان بلوێ نەترسانە بۆ دیفاع لە مافەڕەواکانیان تێ دەکۆشن.
هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ٠Š٠”ێران و سازمانی خەبات بە بەردەوامی لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم کەوتونە بەر هێرش و پەلاماری ترۆریستی و سەربازی و لە چەند ساڵی ڕابردودا ژمارهیهک له کادرو پێشمەرگەو ٠Š٠”ەندامی سازمانی خەبات و دەیان کەس لە ٠Š٠”ەندامانی لایەنەکانی دیکەی کوردستانی ٠Š٠”ێران لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم، بە هۆی کردەوەی ترۆریستی و بۆمبباران و تۆپ و موشەکی دورهاوێژ شەهید بوون کە بێگومان لە ٠Š٠”ەنجامی ٠Š٠”ەو کردەوە ترۆریستیانەدا سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان لە لایەن ڕژیمی ٠Š٠”اخوندی پێشێلکراوە. بێگومان هەڕەشەی ئهمجارهی فەرماندەی ووشکانی سپای پاسداران تەنیا هەڕەشە بۆ سەر هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ٠Š٠”ێران نیە بەڵکوو هەڕەشەیە بۆ سەر سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان. ئاشکرایە کە سازمانی خەبات ی کوردستانی ٠Š٠”ێران لە مێژووی کارو تێکۆشانیداو بە بوونی بنکەو بارەگاکانی لە هەرێمی کوردستاندا، هیچ کات بە پێچەوانەی بڕیاڕەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی هەڵنەگرتوەو بنکەو بارەگای لە هەر ناوچەو شۆێنێکی هەرێمی کوردستان بووبێ، مایەی خێر بووەو ئهوهندهی لە توانایدا بووە هاوکارو یارمەتیدەری دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بووە.سازمانی خەبات ی کوردستانی ٠Š٠”ێران بە توندی هەڕەشەکانی ڕژیمی ٠Š٠”اخوندی و پاسدار موحەممەد خاکپور بۆ سەر سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان و بنکەو شۆێنی ژیانی ژن و منداڵی ٠Š٠”اوارەی کوردو هێز سیاسیەکانی کوردستانی ٠Š٠”ێران مەحکوم دەکاو داوا لە ڕێکخراوە جیهانیە مرۆڤدۆستەکان و حکومەتی ٠Š٠”ەمریکاو هێزی هاوپەیمانان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکا هەنگاوی بە پەلە بۆ ڕێگەگرتن لە تاوانێکی نوێ ڕژیمی ٠Š٠”ێران هەڵگرن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ٠Š٠”ێران کومیتەی ناوەندی
١٦ ی خەرمانانی ١٤٠ ٠ کۆچی خۆری