یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواکاری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان

داواکاری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان

خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!

خه‌‌‌ڵکی تێکۆشه‌‌‌ری کوردستان!
هه‌‌‌روه‌‌‌ک ئاگادارن ڕژیم له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌‌ند ڕۆژی ڕابردودا و له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی چه‌‌‌ند به‌‌‌رپرسێکی سپای تیرۆرستی پاسدارانه‌‌‌وه‌‌‌ ،هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی هێرش و په‌‌‌لاماری تیرۆرستیانه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر بنکه‌‌‌‌ و باره‌‌‌‌گای هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران، نیشته‌‌‌جێ له‌‌‌ هه‌‌‌رێمی کوردستان ده‌‌‌کا و له‌‌‌ تازه‌‌‌ترین کاردانه‌‌‌وه‌‌‌دا، چه‌‌‌ند ڕۆژه‌‌‌ ڕژیم له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی تۆپخانه‌‌‌کا‌نی و به‌‌‌ درۆنی ئینتیحاری ناوچه‌‌‌ شاخاویه‌‌‌کانی نزیک سنوری هه‌‌‌رێمی کوردستان بۆمباران ده‌‌‌کات.
ڕژیم و نیزامی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتداری ئاخوندی له‌‌‌ ئێران ڕۆژ به‌‌‌ڕۆژ له‌‌‌ شکست و ڕوخان نزیک ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ و هەتا دێ لە ناوخۆی ئێران و کوردستان دا له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی دزی و گه‌‌‌نده‌‌‌ڵی سیاسی و ئیداری، به‌‌‌هه‌‌‌ده‌‌‌ردانی سه‌‌‌روه‌‌‌ت و سامانی خه‌‌‌ڵک، چه‌‌‌وساندنه‌‌‌وه‌‌‌، تیرۆر، کوشتن، گرتن و له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی خه‌‌‌لک، دروستکردنی قه‌‌‌یرانی ئابوورین هه‌‌‌ژارکردنی خه‌‌‌ڵکی ئێران، زه‌‌‌وت کردنی ماف و ئازادیه‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵک و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کانی ئێران، ئه‌‌‌م ڕژیم و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ نه‌‌‌خوازرا و گه‌‌‌نده‌‌‌ڵەیە‌‌، ڕوبه‌‌‌ڕوی ناڕەزایەتی و بێزاری و سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی زیاتری خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌بێته‌‌‌وه. خه‌‌‌ڵک چیتر ناچنه‌‌‌ ژێر باری بێده‌‌‌نگی و چۆک بۆ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ و لێدان وگرتن و زیندانی کردنیان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتگه‌‌‌ره‌‌‌کانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ ناده‌‌‌ن.
له‌‌‌لایه‌‌‌کی تریشه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانی ئه‌‌‌م رژیمه‌‌‌ له‌‌‌ کاروباری ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی دراوسێ و هاوکاری کردنی گروپه‌‌‌ تیرۆرستیه‌‌‌کان له‌‌‌م ناوچه‌‌‌دا و، هه‌‌‌وڵدان بۆ شه‌‌‌ڕ و وه‌‌‌ده‌‌‌ست خستنی چه‌‌‌کی ناوه‌‌‌کی و ئاژاوه‌‌‌‌گێڕی له‌‌‌ جیهان دا و پێشێلکردنی مافه‌‌‌کانی مرۆڤ، له‌‌‌لایه‌‌‌ن وڵاتان و ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی مافی مرۆڤه‌‌‌وه‌‌‌ په‌‌‌راوێز ده‌‌‌خرێ.
هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ وه‌‌‌ک عاده‌‌‌تی هه‌‌‌میشه‌‌‌ی ئه‌‌‌م نیزامه‌‌‌ زاڵم و گه‌‌‌نده‌‌‌ڵه‌‌‌ و بۆ خۆ شاردنه‌‌‌وه‌‌‌ و که‌‌‌م ڕه‌‌‌نگکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و شکسته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ی که‌‌‌ تووشی بوون، ده‌‌‌یان هه‌‌‌وێ به‌‌‌ دروستکردنی قه‌‌‌یرانی نوێ و هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌رانی کوردستانی ئێران و به‌‌‌ ئامانجگرتنی خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌ده‌‌‌نی و ماڵ و منداڵی په‌‌‌نابه‌‌‌رانی سیاسی، هێرش بکه‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌ر ئیرادەی سیاسیی نەتەوەی کورد و ڕێکخراوە خەباتکارەکانی.
بێگومان ڕژیم ترسێکی زۆری له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کورد هه‌‌‌یه‌‌‌ و ده‌‌‌زانێ که‌‌‌ کوردستانی ئێران مه‌‌‌ڵبه‌‌‌ندی خۆراگری و ڕوبه‌‌‌ڕوبوونه‌‌‌وه‌‌‌‌یه‌‌‌ و زیاد له‌‌‌ هه‌‌‌ر شوێنێکی تری ئێران، خه‌‌‌ڵکی کوردستان ئاماده‌‌‌ی هه‌‌‌نگاوی عه‌‌‌مه‌‌‌لین بۆ روخانی ئه‌‌‌م سیستم و نیزامه‌‌‌ گه‌‌‌نده‌‌‌ڵه‌‌‌. هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌وڵی تیرۆرستی و دوژمنکارانه‌‌‌ی خۆی ده‌‌‌یهه‌‌‌وێ سه‌‌‌نگه‌‌‌ری خۆراگری خه‌‌‌ڵکی کوردستان تێک بشکێنێ و هێرشی تیرۆریستی بکاته‌‌‌ سه‌‌‌ر ئیراده‌‌‌ی خه‌‌‌ڵک و تێکۆشه‌‌‌رانی کوردستان.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران داوا له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی شۆڕشگێڕ و چاونه‌‌‌ترسی کوردستان ده‌‌‌کا، که‌‌‌ چالاکیه‌‌‌کانیان دژی ڕژیم زیاتر بکه‌‌‌ن و ئاماده‌‌‌ی هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ ڕووبه‌‌‌ڕووبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک بن به‌‌‌ ئامانجی پوچه‌‌‌‌ڵکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی پلانی دوژمنکارانه‌‌‌ی ڕژیم و هه‌‌‌رگیز نه‌‌‌هێڵن که‌‌‌ ئیراده‌‌‌ و باوه‌‌‌ڕی خه‌‌‌ڵکی کوردستان بکه‌‌‌وێته‌‌‌ به‌‌‌ر هێرشی دوژمنکارانه‌‌‌ی ئه‌‌‌م نیزامه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌ مه‌‌‌رگی ته‌‌‌مه‌‌‌نی خۆیدایه‌‌‌.
داوا له‌‌‌ هه‌‌‌موو چین و توێژه‌‌‌کانی ناو کۆمه‌‌‌ڵگای کوردستان و ئه‌‌‌ندامانی ناوخۆ و ته‌‌‌شکیلاتی سازمانی خه‌‌‌بات و هێزه‌‌‌کانی تر ده‌‌‌که‌‌‌ین، که‌‌‌ به‌‌‌ هاوکاری و هه‌‌‌ڵوێستی یه‌‌‌کگرتوانه‌‌‌‌یان به‌‌‌ هه‌‌‌ر شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌ ده‌‌‌گونجێ دژی ئه‌‌‌م هێرشانه‌‌‌ی دوژمن بوه‌‌‌ستنه‌‌‌وه‌‌‌
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
20ی خەرمانانی 1400


3 ساڵ و 2 مانگ و 12 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان

داواکاری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن