پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرزی ئاماری کۆچکردووانی کۆڕۆنا لە ئێران

بەرزی ئاماری کۆچکردووانی کۆڕۆنا لە ئێران

خەبات مێدیا: وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت کە ئاماری کۆچکردووانی کۆڕۆنا لەماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا لە ئێران، زیاترە لە ئاماری کوژراوانی شەڕی نێوان ئێران و

خەبات مێدیا: وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت کە ئاماری کۆچکردووانی کۆڕۆنا لەماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا لە ئێران، زیاترە لە ئاماری کوژراوانی شەڕی نێوان ئێران و عراق.
لە کاتێکدا وەزیری تەندروستی ڕژیم، بەهرام عەین و اللاهی، باس لە کوژرانی 113هەزار تووشبووی کۆڕۆنا لە ماوەی سەرهەڵدانی کۆڕۆناوە تا ئێستا دەکات، ڕێکخراوی نیزامی پزیشکی ڕژیم ژمارەی قوربانیانی کۆڕۆنای سێ تا چوار هێندەی ڕێژەی فەرمی لە قەڵەم داوە.
ئەم ڕێژەیە هێندە بەرچاوە کە ڕۆژنامەی جوان"ی سەربە سپای تیرۆریستی پاسداران دانی بەوەدا ناوە کە ڕێژەی تووشبووان و کۆچکردووانی کۆڕۆنا حەوت هێندەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیە.
بەڵێنی درۆی دەسەڵاتدارانی ڕژیم لەمەڕ هێنانی ڤاکسینی کۆڕۆنا هەر لەسەرەتای تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا بەردەوام بووە، و ئێستاش وەزیری تەندرووستی ڕژیم باس لە هاوردەکردنی ڤاکسین تا کۆتایی مانگی خەرمانان دەکات.
ئاشکرایە کە شەپۆلی پێنجەمی کۆڕۆنا لووتکەی تێپەڕاندووە و لەماوەی یەک شەو ڕۆژی ڕابردوودا 26854 تووشبوو دەستنیشان کراون و 538کەس کۆچیان کردووە.


3 ساڵ و 2 مانگ و 9 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرزی ئاماری کۆچکردووانی کۆڕۆنا لە ئێران

بەرزی ئاماری کۆچکردووانی کۆڕۆنا لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن