شه‌ممه‌ 

7 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مامۆستا مەلامحەممەد سەلیمی تێکۆشەرو کەسایەتی خۆشناو لە شاری مەهاباد

کۆچی دوایی مامۆستا مەلامحەممەد سەلیمی تێکۆشەرو کەسایەتی خۆشناو لە شاری مەهاباد
ده‌بیرخانه‌

بەداخەوە مامۆستا مەلا محەممەد سەلیمی یەکێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات لە رۆژی پێنج شەممە ٢ی ڕەشەممەی کۆچی دوایی کرد. مامۆستا مەلامحەممەد یەکێک بوو ل

بەداخەوە مامۆستا مەلا محەممەد سەلیمی یەکێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات لە رۆژی پێنج شەممە ٢ی ڕەشەممەی کۆچی دوایی کرد. مامۆستا مەلامحەممەد یەکێک بوو لەو مامۆستا تێکۆشەرانەی کوردستان کە لە دژی زوڵم و بێدادی تێکۆشاوەو هەروەها لە دامەزرانی یەکیتی مامۆستایانی کوردستان دەروی هەبووە. لەگۆنگرەی یەکەمی سازمانی خەبات مامۆستا مەلامحەممەد بە ئەندامی رێبەرایەتی سازمان هەڵبژێردراو هەروەها چەندین بەرپرسایەتی لە ئورگانە جیاکانی سازمانی خەبات لە ئەستۆ بوو. 
مامۆستا مەلامحەممەد لە بەر هەرلومەرجی تایبەت بە خۆی لە ساڵی ١٣٦٤ کۆچی خۆری و لە سەر ئیجازەی رێبەرایەتی سازمان گەڕایەوە ناوخۆی کوردستان و لە چەندین مزگەوت لە دێهاتەکانی کوردستان مەلایەتی کردو لە پاڵ ئەو ئەرکە پیرۆزە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی و خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلی بەش مەینەتی کوردستان درێژە پێدا.


کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا موحەممەد سەلیمی سەرەخۆشی بە خانەوادەی مامۆستاو تێکرای دۆستان و هاونیشتمانیانی پێشکەش دەکەن وهاوبەشی لەغەم و پەژارەیاندا دەکەن.


5 ساڵ و 7 مانگ و 4 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

کۆچی دوایی مامۆستا مەلامحەممەد سەلیمی تێکۆشەرو کەسایەتی خۆشناو لە شاری مەهاباد

کۆچی دوایی مامۆستا مەلامحەممەد سەلیمی تێکۆشەرو کەسایەتی خۆشناو لە شاری مەهاباد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن