خەبات مێدیا: ماڵپەڕی تویتەری 1500 وێنە، ئەو هەواڵەی بڵاو کردەوە کە سەعید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری، لەدوای لێدان وسووکایەتی پێکردن لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم
خەبات مێدیا: ماڵپەڕی تویتەری 1500 وێنە، ئەو هەواڵەی بڵاو کردەوە کە سەعید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری، لەدوای لێدان وسووکایەتی پێکردن لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم، گیراوە.
ئەو ماڵپەڕە باسی لەوە کردووە کە لەگەڵ گەیشتنی سەعید ئەفکاری بۆ شیراز، شەش کەس لەهێزە ئەمنیەکان ناوبرا و ئیلهام ئەفکاری خوشکی دەگرن و بە خراپترین شێوە ئازاریان دەدەن.
سەعید ئەفکاری چەند سەعاتێک پێش گیرانی لە حیسابی تویتەری خۆی باسی لە بەردەوامی ڕاگیرانی براکانی لە ژووری تاکەکەسی زیندانی عاڵ ئابادی شیراز کردووە.
ناوبراو هەروەها ڕۆژی 19ی خەرمانان، هەواڵی لەوە دابوو کە ناوەندە ئەمنیەکان لە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی براکەی هەڕەشەیان لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو کردووە کە هیچ مەراسمێک بۆ ساڵیادی نەوید ئەفکاری بەڕێوە نەبەن. سەعید ئەفکاری ڕۆژێک پێش ئەوەش باسی لەوە کردبوو کە حوکمی دووساڵ دوور خستنەوە خراوەتە سەر حوکمەکەی وەحید ئەفکاری برای.
نەوید ئەفکاری 22ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەسێدارە درا، وەحید وحەبیب ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری، ماوەی ساڵێکە لە ژووری تاکە کەسی زیندانی عادڵ ئابادی شیرازدان.