شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد بە دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد بە دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی
هه‌واڵنێر ئارێز

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد بە دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی

لە سنوری بانە کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی هێزەکانی رژیمی ئاخوندیەوە دەسترێژی لێ کرا و گیانی لەدەستدا. شەوی یەکشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠ ٠ ی کۆچی خۆری لە سنووری سارداو هێزەکانی رژیمی ئاخوندی دەسترێژیان لە کۆڵبەرێکی کورد بەناوی رەسول کەریمی ٢٤ ساڵەی خەڵکی گوندی بڵەسەن کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.

رەسوڵ کەریمی برازای کاک عومەری کەریمی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی سازمانی خەباتی کوردستانە و بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کاک عومەر و خانەوادەی کەریمی، خەڵکی بڵەسەن و شاری بانە دەکەین.

هەروەها دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی لە کۆڵبەرانی زەڵملێکراوی کورد بە توندی مەحکوم و پرۆتستۆ دەکەین.


3 ساڵ و 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد بە دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد بە دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن