شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نامەی مه‌حکومکردنی کۆمیتەی پەرلەمانی ئیتالیا بۆ ئێرانێکی ئازاد له‌سه‌ر هێرشه‌کانی ڕژی

نامەی مه‌حکومکردنی کۆمیتەی پەرلەمانی ئیتالیا بۆ ئێرانێکی ئازاد له‌سه‌ر هێرشه‌کانی ڕژی
هه‌واڵنێر ئارێز

کۆمیتەی پەرلەمانی ئیتالیا بۆ ئێرانێکی ئازاد له‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاندراوێک دا که‌‌‌ بۆ خه‌‌‌بات میدیا هاتوه‌‌‌ هێرشه‌‌‌کانی ڕژیم بۆ ناوچه‌‌‌ سنووریه‌‌‌کانی هه‌‌‌رێمی کوردستان و کوردانی کوردستانی ئێران به‌‌‌ توندی مه‌‌‌حکوم ده‌‌‌کا. 

ده‌‌‌قی راگه‌‌‌یاندراوه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌م شێوه‌‌‌ی خواره‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌: 

 

ڕاگه‌‌‌یاندن له‌‌‌سه‌‌‌ر هێرشەکانی ڕژێمی  ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان لە کوردستانی عێراق


ڕژێمی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی عێراق بە بەکارهێنانی تۆپ و فڕۆکە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی هێرشی کردووە سه‌‌‌ر ناوچه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان بەبیانووی بوونی پێشمەرگەی کورد. ئەم هێرشکردنە  بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و بێ بەرگری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانه‌‌‌

ئەمە جگە لە ڕێوشوێنە سەرکوتگەرە توندوتیژەکان و زیادبوونی ئیعدامە هەڕەمەکیەکان لە سەرانسەری ئێران کە لەوەتەی ڕەئیسی هاتۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر کار  چڕتر بۆتەوە.

کۆمیتەی پەرلەمانی ئیتالیا بۆ ئێرانێکی ئازاد ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکاریانەی ڕژێمی ئاخوندی دەکات دژی پارت و گروپە کوردییەکانی ئێران لە خاکی کوردستانی عێراق و داواش دەکات ئەم کردەوە دەستدرێژییەی ڕژێم له‌‌‌ کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانه‌‌‌ بکرێ و ڕێگری لێ بکرێ.

کۆمیتەی پەرلەمانی ئیتالیا بۆ ئێرانێکی ئازاد

ڕۆما 13ی سیپتامبری 2021

سەرۆک، ئەنتۆنیۆ تاسۆ – ئەندامی پەرلەمانی ئیتالیا

هاوسەرۆک، ستیفانیا پێزۆپانی ئەندامی پەرلەمانی ئیتالیا

کۆردیناتۆر ، دکتۆر ئەنتۆنیۆ ستانگۆ



3 ساڵ و 2 مانگ و 9 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نامەی مه‌حکومکردنی کۆمیتەی پەرلەمانی ئیتالیا بۆ ئێرانێکی ئازاد له‌سه‌ر هێرشه‌کانی ڕژی

نامەی مه‌حکومکردنی کۆمیتەی پەرلەمانی ئیتالیا بۆ ئێرانێکی ئازاد له‌سه‌ر هێرشه‌کانی ڕژی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن