خەبات مێدیا: خاڵۆ میرزا حسێن پەناهی، باوکی ڕامین حسێن پەناهی زیندانی سیاسی کورد کە لە 17ی خەرمانانی 1397،لەلایەن ڕژیمەوە لەسێدارە درا، کۆچی دوایی کرد.
خەبات مێدیا: خاڵۆ میرزا حسێن پەناهی، باوکی ڕامین حسێن پەناهی زیندانی سیاسی کورد کە لە 17ی خەرمانانی 1397،لەلایەن ڕژیمەوە لەسێدارە درا، کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی چوار شەممە 24ی خەرمانانی 1400، خاڵۆ میرزا، لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە ئاڵاوایی لە ژیان کرد.
خانەوادەکەی جەنازەکەیان بردۆتەوە بۆ زێدی لەدایک بوونی.
جێی باسە کە هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم هەوڵی ڕفاندنی جەنازەکەیان داوە و ویستویانە بەشەو بەخاکی بسپێرن، بەڵام خەڵکی گوندی قڕووچایی بەرەو گۆڕستانی قڕووچایی بەڕێ کەوتن و ڕووبەڕووی هێزەکانی ئیتلاعات بوونەتەوە.
خەڵکی ئەو گوندە دەیانهەوێت باوکی ڕامین حسێن پەناهی لە مەراسمێکی شایستەدا بەخاک بسپێرن.