پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پشکێنەرانی ئافرەت لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەستدرێژیان دەکرێتە سەر

پشکێنەرانی ئافرەت لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەستدرێژیان دەکرێتە سەر

خەبات مێدیا: بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژی سێشەممە 23ی خەرمانان، لە ڕۆژنامەی وال ستریت ژۆرناڵی چاپی ئامریکا بڵاو کرایەوە، هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیمی ئێران دەستدرێژی سێک

خەبات مێدیا: بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژی سێشەممە 23ی خەرمانان، لە ڕۆژنامەی وال ستریت ژۆرناڵی چاپی ئامریکا بڵاو کرایەوە، هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیمی ئێران دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر چەندین پشکێنەری ئافرەتی سەر بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ئافرەتانە لە مانگەکانی ڕابردووشدا لە یەکێک لە دامەزراوە ناوکەییەکانی ئێران لەکاتی پشکنیندا ئازاری سێکسی دراون، و هەروەها ئامریکا داوای لە ئێران کردووە کە ئەم شێوە ئاکارانە بوەستێنێ.
چەندین دیپلۆمات بە واڵ ستریت ژۆرناڵیان وتووە کە مەئمورانی پیاوی ئێرانی لە نەتەنز بە مەبەستی دەرهێنانی جلی پشکێنەرانی ئافرەت بەشێوەی بێ ئەخلاقانە دەستیان لە جەستەیان داون.
ڕژیمی ئێران تا ئێستە لە بەرانبەر ئەم ڕاپۆرتەدا هیچ هەڵوێستێکی نیشان نەداوە.


3 ساڵ و 2 مانگ و 5 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشکێنەرانی ئافرەت لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەستدرێژیان دەکرێتە سەر

پشکێنەرانی ئافرەت لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەستدرێژیان دەکرێتە سەر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن